Hasan Hüseyin Kul
28 شوبات 2023•نوێکردنەوە: 28 شوبات 2023
ئیستانبوڵ – AA
بەهۆی کەمبوونەوەی مەودای بینین لە ئاکامی ئەو تەمومژەی ناوچەکەی گرتووەتەوە، گەرووی ئیستانبوڵ بە رووی هاتوچۆی کەشتییەکاندا داخرا.
ئەو تەمومژەی لە بەرەبەیانەوە ئیستانبوڵی گرتەوە، کاریگەری زۆری کردە سەر دەوروبەری گەرووی ئیستانبوڵ لە ناوچەکانی بەیکۆز، ئوسکودار، کادیکۆی، ئۆرتاکۆی تاکوو دەگاتە سارییەر.
تەمومژەکە بەچڕی بەرزاییەکانی بەیلیکدوزو و کوچوکچەکمەجەی گرتەوە.
بەهۆی کەمبوونەوەی مەودای بینین ژمارەیەک لە گەشتەکان بە پاپۆڕ هەڵوەشانەوە و گەرووی ئیستانبوڵ لە کاتژمێر ١٠:٢٧ەوە بە رووی هاتوچۆی کەشتییەکاندا داخرا.