زیاتر لە ٨٠ نووسراو و بەرھەمی کوردی، ھی ساڵانی ١٨٤٨ تا ١٨٦٦ کە لە لایەن باڵیۆزی ئەو کاتەی روسیا لە ئەرزەڕۆم برابوونە روسیا، گەڕێنرانەوە بەشی کوردۆلۆژیی زانکۆی ئارتوکڵوی ماردین.
ئەو بەرھەمانە کە مێژوو کەلتووری کوردین، لەگەڵ کۆپیەیەکی مەولوودنامەی مەلای باتێ کە ساڵی ١٧٩١ کۆپیکراوە، بۆ یەکەمجار لە زانکۆی ئارتوکڵوی ماردین نیشان دەدرێن.
پڕۆفسۆر قەدری یڵدرم، سەرۆکی بەشی زمانە زیندووەکانی زانکۆی ماردین بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "ئەرشیڤی باڵیۆزی روسیا ئەلەکساندەر ژابا لەمڕۆ بەدواوە لە بەشی کوردۆلۆژیی زانکۆی ئەرتوکڵوی ماردین نیشان. ھەوڵەکانمان بۆ ھێنانەوەی بەرھەمە مێژووییە کوردییەکان و دامەزراندنی گەورەترین کتێبخانەی کوردۆلۆژیی بەردەوامن. یەکێ لە ھەنگاوە بەرچاوەکانی ئەو ھەوڵدانانە ھێنانەوەی ئەرشیڤی کوردۆلۆژیی ئەلکساندەر لە سان پترسبۆرگی روسیاوە بۆ ماردینە."
بۆ وەرگرتنی وردەکاریی زیاتر (ھەواڵ، وێنە، ڤیدیۆ) ببن بە ئابوونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.