ئیستەنبوڵ
سەرۆكوەزیرانی توركیا رەجەب تەیب ئەردۆغان لە نووسینگەی خۆی لە ئیستەنبوڵ پێشوازی لە سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان نێچیرڤان بارزانی كرد.
سەرۆكوەزیرانی توركیا دوای كۆبوونەوەی لەگەڵ ئەمیری قەتەر، سەردانی نووسینگەی خۆی لە دۆڵمەباخچە كرد و لەگەڵ سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان نێچیرڤان بارزانیدا كۆبووەوە.
وەزیری وزە و سەرچاوە سروشتییەكانی توركیا تانەر یڵدزیش لەو كۆبوونەوەیەدا كە بەدوور لە كەناڵەكانی راگەیاندن ئەنجامدرا، ئامادەبوو.