Yusuf Aydın Deniz,Mohammed Baqi Hussein,Abdullah Shukur
05 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 06 کانوونی دووەم 2019
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە میانی "بەرنامەی ناساندنی کانیدیدانی ئاک پارتی بۆ سەرۆکایەتی شارەوانیی ئیزمیر" وتارێکی پێشکەشکرد.
ئەردۆغان گوتی: "ئێمە وەک ئاک پارتی ھەوڵدەدەین ئیزمیر لە وەسایەتی تاکە حزبی رزگاربکەین و بیکەینە شارێک کە سیمبولی وڵاتەکەمان و جیھان بێت. روو دەکەمە ھاووڵاتیانی لایەنگری جەھەپە، وەرن پێکەوە ئیزمیر بکەینەوە بە ناوەندی دیموکراسی و ئازادیی رادەربڕین. باوەڕم وایە ئێوەش دەزانن کە ئەم عەقڵیەتی جەھەپەیە بێ بەرھەمە".
سەرکۆماری تورکیا مژدەی تەواوکردنی رێگای ئیستانبوڵ-ئیزمیری دا و گوتی، "ئەمساڵ رێگای ئیستانبوڵ-ئیزمیر تەواو دەبێت. ئاک پارتی ئەوە دەکات. کارکردن لە رێگای مەنەمەن-عەلیئاغا-چاندارڵی بەردەوامە کە بڕی دوو ملیار لیرەی تێدەچێ و خوا یار بێت تا ٢٠٢١ تەواو دەبێت. دە ئێوەش شتێک بکەن. نا نایکەن. ئەو ئیرادە و مێشکە لەواندا نییە".
ئەردۆغان بەرپەرچی بانگەشەکانی جەھەپەی دایەوە و گوتی، "دەخەون و ھەڵدەستنەوە و باس لە شێوازی ژیان دەکەن. ئێمە کێشەیەکی لەو جۆرەمان نییە. ئێمە تا ئەمڕۆ بەو ھۆیەوە بەسەر کەسدا زاڵ نەبووین. بەڵام ئێوە عەقڵیەتی جەھەپەتان بەسەر خەڵکیدا سەپاندووە".
ئەردۆغان لەبارەی دۆخی ئابووریی تورکیاشەوە دوا و گوتی، "وێڕای تووشبوونمان بە ھێرشی سێگۆشەیی بەرزبوونەوەی بەھای دراوی بیانی بەرامبەر دراوی نیشتمانی، سوو و ھەڵاوسان، لە چارەکی یەکەمی ٢٠١٨دا (ئابووریمان) بەڕێژەی لە سەدا ٤،٥ گەشەی کرد".
ناوبراو راشیگەیاند، "بە ١٦٨.١ ملیار دۆلار، گەیشتینە بەرزترین ئاستی ھەناردەی مێژووی کۆماری تورکیا. ئامانجمان گەیشتن بوو بە ١٧٠ ملیار، بەڵام کەمێک لەوە کەمتربوو".
ئاک پارتی سەرۆکی ئێستای لقەکانی خۆی لە شارۆچکەکانی بایندر، بوجا، گازیمیر، گوزالباخچە، بێرگەمە، بەیداخ، تیترە و بالچۆڤای سەر بە پارێزگای ئیزمیر بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی شارەوانییەکان کاندید کرد.
- کاندیدکردنی پێنج ئافرەت بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی شارەوانی شارۆچکەکانی ئیزمیر.
ھاوکات کاندیدەکانی شارۆچکەکانی بالچۆڤا، گوزالباخچە، کارشیاکا، کیراز و کۆناک ئافرەتن.
لە چوارچێوەی ھاوپەیمانی جمھوور، ئاک پارتی لە شارۆچکەکانی عەلیئاغا، چەشمە، دیکیلی، فۆچا و نارلیدەرەی سەر بە ئیزمیر کاندیدانی خۆی ھەڵنابژێرێت و لە جێگەی ئامانە پشتیوانی لە کاندیدەکانی مەھەپە دەکات.
سەرکان ئاجاری ئەندامی مەھەپە لە شارۆچکەی عەلیئاغا، سەما ئایدن لە چەشمە، بوغرا ئاکن لە دیکیلی، سەردار مەرسین لە فۆچا و سولەیمان کۆجابیک لە نارلیدەرە بوونە کاندیدی ھاوپەیمانی جمھوور.