Sangar Hamad Azeez
13 تشرینی یەکەم 2015•نوێکردنەوە: 16 تشرینی یەکەم 2015
ئیزمیر
لە شوشتنگەیەکی ئۆتۆمبێل لە شارۆچکەی بوجای سەر بە پارێزگای ئیزمیر دەست بەسەر بارهەڵگیرێکدا گیرا کە زیاتر لە ٢٠٠ پەنابەری تێدابوو کە زۆربەیان پەنابەری سووری بوون.
بە گوێرەی زانیارییەكان، دوای ئەوەی ئۆتۆمبێلێكی بارهەڵگر لە یەكێك لە شوشتنگەكانی شارۆچكەی بوجا رایدەگرێت كرێكارانی شوشتنگەكە گوێیان لە دەنگ دەبێت لەناو ئۆتۆمبێلەكەدا و بەهۆیەوە پۆلیس ئاگادار دەكەنەوە.
دواتر تیمەكانی پۆلیس دەگەنە شوێنەكە و دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەكەدا دەگرن.
دوای پشكنینی ئۆتۆمبێلەكە دەردەكەوێت كە نزیكەی ٢٠٠ كۆچبەری نایاسایی لەنێو ئۆتۆمبێلەكەدان كە زۆربەیان كۆچبەری سوورین و ویستوویانە بەشێوەیەكی نایاسایی بچن بۆ یۆنان.
شۆفێری ئۆتۆمبێلەكەش دوای ئەوەی هەستی بەبوونی پۆلیس كرد لە شوێنەكە هەڵات و لە ئێستادا گەڕان بەدوای شۆفێرەكەدا بەردەوامە.
راشگەیەنرا كە دوای تەواوكردنی رێكارەكانی یاسایی كۆچبەرە دەست بەسەرکراوەکان رەوانەی بەڕێوەبەرایەتی هۆبەی بیانییەكان دەكرێن لە ئیزمیر.