Tayfun Salcı,Sinan Uslu
13 مای,س 2017•نوێکردنەوە: 14 مای,س 2017
سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، بینالی یڵدرم، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه توركیا نیازی راگه‌یاندنی شه‌ڕی نییه به‌رامبه‌ر ئه‌مریكا، به‌ڵام به‌رده‌وام ده‌بێت له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی رێكخراوی تیرۆریستیی.
یڵدرم كه به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له كۆنفرانسی تایبه‌ت به سۆماڵ سه‌ردانی له‌نده‌نی كردبوو، دیمانه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی بی بی سی ئه‌نجامدا.
له وه‌ڵامی پرسیارێكدا سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه ئایا له‌به‌رامبه‌ر پڕچه‌ك كردنی یه‌په‌گه هەڵوێستێکی بەرچاو به‌رامبه‌ر ئه‌مریكا دەگرنە بەر؟ یڵدرم گوتی: "جه‌نگ به‌رامبه‌ر ئه‌مریكا راناگه‌یه‌نین. دۆخه‌كه ئه‌وه نییه، به‌ڵام به‌رده‌وام ده‌بین له‌سه‌ر به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان ناوه‌كه‌ی هه‌رچیه‌ك بێت په‌كه‌كه بێت، په‌یه‌ده یان یه‌په‌گه".
له وه‌ڵامی پرسیارێكدا له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه ئایا ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له‌لایه‌ن ئه‌مریكاشه‌وه پڕچه‌ك كرابن هه‌ر یه‌په‌گه له سووریا بۆردومان ده‌كه‌ن. یڵدرم گوتی: "به‌دڵنیاییه‌وه. ئه‌گه‌ر مه‌ترسییه‌ك هه‌بێت به‌و شێوه‌یه ده‌كه‌ین".
هه‌روه‌ها له وه‌ڵامی پرسیارێكدا له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه ئایا سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، له سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ ئه‌مریكا چۆن په‌یامێك ده‌داته سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ؟ یڵدرم گوتی: "په‌یامه‌كه روونه و، ده‌ڵێت: "هه‌ر له سه‌ره‌تاوه هاوپه‌یمانین له ناتۆ، هاوبه‌شی ستراتیژین. ته‌نیا له‌گه‌ڵ توركیادا ده‌توانن به‌ره‌نگاری رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان ببنه‌وه، نه‌ك له‌گه‌ڵ رێكخراوانی تیرۆریستیی دیكه‌دا". ئه‌وه یه‌كه‌م په‌یام، دووه‌م په‌یامیش "رووبه‌ڕووی هه‌وڵی كوده‌تایه‌كی جددی رێكخراوی تیرۆریستیی فه‌تۆ بووینه‌وه و، سه‌رکردەی ئه‌و رێكخراوه تیرۆریستییه‌ش له ئه‌مریكا ده‌ژی. به‌پێی ئه‌وه‌ی دوو وڵاتی هاوبه‌ش و دۆستین له‌گه‌ڵ ته‌واوبوونی قۆناغی یاسایی ده‌بێت سنوورداشی بكه‌نه‌وه".