Tuğrul Çam,Zuhal Demirci,Behlül Çetinkaya
14 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 15 شوبات 2018
ئه‌نقه‌ره- AA
سه‌رۆکوه‌زیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم رایگه‌یاند: ''له‌به‌ر ئه‌وه‌ی په‌که‌که له باکووری عێراق بواری مانەوەی به‌رته‌سک بووه‌ته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ش که له تورکیا به‌هۆی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی کاریگه‌ری تیرۆره‌وه ده‌رفه‌تی زۆری له‌به‌رده‌ستدا نه‌ماوه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خاوه‌نی وڵاتێكی وه‌ک ئه‌مریکایه که پارێزگاریی لێده‌کات، چالاکییه‌کانی بردووه‌ته سووریا''.
بینالی یڵدرم له چاوپێکه‌وتنێکدا له‌گه‌ڵ کەناڵی BBC تورک له ئه‌رزینجان، وه‌ڵامی پرسیاره‌کانی په‌یوه‌ست به بابه‌ته‌کانی رۆژه‌ڤی دایه‌وه.
یڵدرم له وه‌ڵامی پرسیاری ئه‌وه‌ی ئایا سوپای تورکیا له‌چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتوندا ده‌چێته نێو ناوه‌ندی شاری عه‌فرین یان نا، ئاماژه‌ی به‌وه‌کرد ئامانجی ئۆپه‌راسیۆنه‌که بریتیی نییه له داگیرکردن یان زیانگه‌یاندن به هاووڵاتییانی سڤیل.
سه‌رۆکوه‌زیرانی تورکیا باسی له‌وه‌کرد له ده‌ستپێکی ئۆپه‌راسیۆنه‌که‌وه تا ئێستا له‌ماوه‌ی 24 رۆژدا 107 رۆکێت لە عەفرینەوە هه‌ڵدراون و به‌شێوه‌یه‌ک ئاراسته‌کراون که که‌وتوونه‌ته نێو خواردنگه، مزگه‌وت، ئه‌و شوێنانه‌ی که خه‌ڵکی به کۆمه‌ڵی لێیه و باخچه‌ی خوێندنگه‌وه و ئه‌مه‌شی به بێ ویژدانیی ناوبرد.
بینالی یڵدرم رایگه‌یاند: ''ئه‌وه‌ی که ده‌بێت دوایین وڵات باسی کوشتنی هاووڵاتییانی سڤیل بکات فه‌ڕه‌نسایه. تۆماری ئه‌وان له ئه‌فریقا زۆر پیسه. باس له یه‌ک و دووان نا به‌ڵکو باسی ملیۆنه‌ها ده‌که‌ین. له جه‌نگی به‌ڵکاندا، له جه‌زائیر و له تونس، تۆماریان زۆر پیسه. ئه‌گه‌ر بێت و هاووڵاتییانی سڤیل ببنه بابه‌ت، ئه‌وا پێویسته فه‌ڕه‌نسا سه‌ره‌تا خۆی له گوناهه‌کانی پاکبکاته‌وه''.
سه‌باره‌ت به ته‌رخانكردنی 550 ملیۆن دۆلار له بوودجه‌ی ساڵی 2019ی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا (پنتاگۆن) له‌چوارچێوه‌ی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی داعش له سووریا كه هیزه‌كانی سووریای دیموكرات سوودمه‌ند ده‌بن لێی، یڵدرم رایگه‌یاند: "له‌به‌ر ئه‌وه‌ی په‌که‌که له باکووری عێراق بواری مانەوەی به‌رته‌سک بووه‌ته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ش که له تورکیا به‌هۆی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی کاریگه‌ری تیرۆره‌وه ده‌رفه‌تی زۆری له‌به‌رده‌ستدا نه‌ماوه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خاوه‌نی وڵاتێكی وه‌ک ئه‌مریکایه که پارێزگاریی لێده‌کات، چالاکییه‌کانی بردووه‌ته سووریا".
هه‌روه‌ها له‌باره‌ی گوته‌كانی وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا، جێمس ماتیس كه باسی له‌وه كردبوو هه‌ندی له هێزه‌كانی په‌یه‌ده و یه‌په‌گه چوونه‌ته عه‌فرین، یڵدرم ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه گوته‌كانی راستن.
یڵدرم باسی له‌وه كرد كه ئه‌وه‌ی پلانی بۆ دانراوه كێ پاره‌كه‌ی ده‌دات؟ هاوولاتیانی ئه‌مریكی. ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی پار ساڵ كرا به 800 ملیۆن دۆلار په‌سه‌ند بكه‌ین ئه‌وا ئه‌و ژماره‌یه ئه‌مساڵ ده‌گاته سه‌رو یه‌ك ملیار. كێ پاره‌ی ئه‌وه ده‌دات؟ هاووڵاتیانی ئه‌مریكی ئه‌وه ده‌ده‌ن. جه‌ختیشی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه دژ به یهكیهك هه‌یه له‌وه‌دا و، گوتی: "ئه‌وه چ دژ به یهكیهكە. له ناتۆ به‌یه‌كه‌وه‌ین. هاوبه‌شی ستراتیجین. هاوپه‌یمانین. له وڵاته‌كه‌ماندا بنكهتان هه‌یه. ئه‌وه‌نده ساڵه هاریكاریمان هه‌یه. له‌كاتێكدا هه‌موو ئه‌مانه له ئارادایه، ده‌بینین كه ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ رێكخراوه تیرۆریستیه‌كاندا ده‌ست لهناودهسته.. سه‌ربازانی گۆڕه‌پانه‌كه‌ش له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی ئه‌مریكا له ئاوازی جیا ده‌خوێنن. سه‌رۆكی ئه‌مریكا ده‌ڵێت چه‌ك ناده‌ین. چه‌كه‌كان كۆده‌كه‌ینه‌وه. به‌ڵام سه‌ربازێكی پله نزم له خواره‌وه ده‌ڵێت نا. چه‌ك ده‌درێت و كۆناكرێته‌وه. هاریكاریمان زیاد و به‌رده‌وامده‌بێت. ئه‌وه چ جۆره كارێكه".
یڵدرم جه‌ختیكرده‌وه، لایه‌نگریكردنی په‌یه‌ده و یه‌په‌گه له مه‌نبج، دوژمنایه‌تیكردنی توركیایه و ئه‌مه مه‌ترسی بۆ سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی توركیا دروستده‌كات. ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه سه‌دا 90ی ئه‌وانه‌ی له مه‌نبج ده‌ژین عه‌ره‌بن و گوتی،"رێكخراوی تیرۆریستی له‌وێ چ كارێكی هه‌یه؟ كێشه‌ی ئاسایشیشی نییه. ئه‌گه‌ر به‌تایبه‌تی له‌دژی توركیا ئه‌مانه له‌وێ راگیراون، ئێمه‌ش ده‌بێت به‌گوێره‌ی ئه‌وه مامه‌ڵه‌بكه‌ین."
له‌وه‌ڵامی پرسیارێكدا له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری پێكدادانی سه‌ربازی توركیا و ئه‌مریكا له مه‌نبج ئه‌گه‌ر ئۆپه‌راسیۆنی عه‌فرین درێژه‌بكێشێت، یڵدرم گوتی،"له رۆژئاوای فورات له مه‌نبج، یان رۆژهه‌ڵاتی فورات و هه‌ر شوێنێكی دیكه، ئه‌گه‌ر مه‌ترسیی تیرۆر بۆ سه‌ر ئێمه دروستبێت، بێ دوودڵی دژی ده‌وه‌ستینه‌وه. ئه‌مریكا ئامانجی ئێمه نییه، به‌ڵام ئه‌مریكا بكه‌وێته پێش رێخراوی تیرۆریستی و له‌وه زیاتر دژی ئێمه بیانپارێزێت، ئه‌وكاته كاره‌كه ده‌گۆڕێت."
سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم گوتیشی،"كاری ئێمه له‌ئێستادا عه‌فرینه، عه‌فرینیش بواری فراوانبوونی نییه. هه‌مووی رووبه‌رێكی سێ هه‌زار و 800 كیلۆمه‌تر دووجایه. واتا له دوو هێنده‌ی ناوچه‌ی قه‌ڵغانی فورات كه‌متره. به‌ڵام ئێمه له‌م رووبه‌ره‌دا 135 كیلۆمه‌تر سنوورمان هه‌یه و هه‌موو مه‌ترێكی له‌مه‌ترسیدایه. له‌به‌رئه‌وه ئێمه ئێره پاكده‌كه‌ینه‌وه".