Salih Bilici,Muhammet Ali Kemal
01 کانوونی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 02 کانوونی یەکەم 2017
ئەنقەرە- AA
سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم رایگەیاند: "دەتوانین ئەوە بە ئاسوودەیی بڵێین. مەحاڵە جارێکی دیکە رێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە بتوانێت هەستێتەوە. شتێکی زۆر کەم ماوە بۆ کۆتاییهێنان بە چالاکییەکانی پەکەکە لەناوخۆی وڵاتدا".
بینالی یڵدرم بەشداریی لە کۆبوونەوەی هەڵسەنگاندنی فەرماندەیی گشتیی جەندرمە و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا کرد و گوتارێکی پێشکەشکرد.
یڵدرم رایگەیاند: "دەتوانین ئەوە بە ئاسوودەیی بڵێین. مەحاڵە جارێکی دیکە رێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە بتوانێت هەستێتەوە. شتێکی زۆر کەم ماوە بۆ کۆتاییهێنان بە چالاکییەکانی پەکەکە لەناوخۆی وڵاتدا".
گوتیشی: "جەندرمە، پۆلیس و گوندپارێزانمان هەرگیز نیەتی ئەوەیان نییە غافڵ بن. لە هەر کون و قوژبنێکی ئەو وڵاتە چاودێری ئەو دزێوانە دەکەن و رێگە نادەن خۆیان حەشار بدەن و هەموو هەوڵ و کۆششێکیان لە پێناو لەناوبردنی ئەوانە".
یڵدرم ئاماژهی بهوه كرد كه له پیشهسازی بهرگرییدا توانا و لێهاتوویی ناخۆیی و نهتهوهیی گهیشتووهته ئاستی لەسەدا 65 و، گوتی: "تێكڕای ژمارهی پرۆژهی پیشهسازی بهرگریمان له 66هوه گهیستووهته 553، تێكڕای تێچووی پرۆژهكه له پێنج ملیار دۆلارهوه گهیشتووهته زیاتر له 60 ملیار دۆلار. ههروهها تهمریری كهرتی پیشهسازی بهرگری له ملیارێك دۆلارهوه گهیشتووهته شهش ملیار دۆلار".
سهرۆكوهزیرانی توركیا، بینالی یڵدرم راشیگەیاند: "ئێستا وڵاتانێک دەبینین کە لە هەموو جۆرە هەماهەنگییەک خۆیان بەدوور دەگرن لەگەڵ ئەو رێکخراوە (فەتۆ) کە دژی بەرژەوەندییەکانی وڵاتەکەمانە. لەبەرئەمە کۆششێکی سەختمان لە پێشە بەڵام لەمەودا ئەمە بە ئاسوودەییەوە دەبینین دەسەڵاتی بڕیاردان لەدەست سەروەریی دەوڵەتە".