دەرسیم
گەشتیاران و وێنەگران بۆ بینین و وێنەگرتنی دیمەنە دڵگیرەکانی ئەو دەڤەرە لە وەرزی پایزدا، روو لە شارەدێی "خۆزات، پولور و پلەمۆریە" و کێوی مەنزور لە پارێزگای دەرسیم دەکەن.
کێوی مونزوڕ لەپارکی نەتەوەیی "میللی" میوانداریی وێنەگران و گەشتیارانی دەرسیمی کرد، نزیکەی ھەزارو پێنج سەدو ھەژدە جۆر رووەک لە تورکیا ھەیە، لەوانەش ٤٣ جۆری ئەو ڕوەکانە تایبەتن بەناوچەکانی دەرسیم و لەو جۆرە رووەکە تایبەتانەش ٢٢٧ یان تەنھا لە تورکیا بڵاو بوونەتەوە.
دەرسیم بەھۆی زۆریی ئاوەکەیەوە بەردەوام بۆتە جێگای سەرنجی گەشتیاران و وێنەگران لە چوار وەرزەی ساڵدا، بەتایبەتی لە شارەدێکانی خۆزات، پولور و پلەمۆریە و بەرزاییەکانی مەشەو کەڤاک و چەڤیزنە کە بە دیمەنە دڵڕفێن و ئاڵوواڵاکانین بەناوبانگن.
فۆتۆگرافەر مالیک کەیا لە لێدوانێکیدا بۆ پەیامنێری ئاژانسی ئەنادۆڵو گوتی: چوار وەرزەی ساڵ بۆ گرتنی وێنە و جوانیەکانی سروشتی دەرسیم لەبارە، دیمەنی دڵڕفێن لەم ناوچانەدا دەبینرێ، ھەوڵدەدەین دیمەنی ناوچەکەمان پیشانی جیھان بدەین و گەشتیاران لە سەرتاسەری جیھانەوە بۆ پارێزگای دەرسیم رابکێشین.
یەکێک لەگەشتیارانی دەرسم گوتی: بەڕاستی سروشتێکی دڵڕفێنە، ھیوادارم ھەموو کەسێک سەردانی ناوچەکانی دەرسیم بکا، ئێمە لێرە لەگەڵ ئەوەی دەگەڕێین و پشوو دەدەین، لەھەمان کاتدا بەکامێراکانمان وێنەی دیمەنە سەرنجڕاکێشەکانی سروشت و جوانیەکانی ئەم پارێزگایەش دەگرین.