Mustafa Bikeç
22 حوزەیران 2021•نوێکردنەوە: 22 حوزەیران 2021
باڵکئەسیر - AA
لە کەناراوەکانی قەزای ئایڤاڵک سەربە پارێزگای باڵکئەسیر، ٤٩ کۆچبەر رزگارکران کە لەلایەن هێزەکانی یۆنانەوە نێردرابوونەوە بۆ سنوورە ئاویەکانی تورکیا.
تیمەکانی فەرماندەیی هێزەکانی ئاسایشی کەناراوەکان لە بوونی بەلەمێکی پلاستیکی کۆچبەران لە کەناراوەکانی دوورگەی گونێش ئاگادارکرانەوە.
دوای گەیشتنی تیمەکان، ٤٩ کۆچبەری نایاسایی لە بەلەمەکەدا رزگارکران کە لەلایەن هێزەکانی یۆنانەوە نێردرابوونەوە بۆ سنوورە ئاویەکانی تورکیا.
دواتر کۆچبەرەکان بۆ ئەنجامدانی رێکارە یاساییەکان برانە ناوەندی دووبارە گەڕاندنەوەی بیانییەکان لە شارۆچکەی ئایڤاڵک.