ئیستانبوڵ – AA
لە میانی یارییەکانی ھەفتەی ٢٢ھەمی خولی تۆپی پێی ئیسپانیا (LaLiga)دا، یانەی بارسێلۆنا بە ئەنجامی ٢-٠ لە یانەی کادیز بردەوە.
لە میانی یارییەکانی ھەفتەی ٢٢ھەمی خولی (LaLiga)دا، یانەی بارسێلۆنا لە یاریگای خۆیدا "کامپ نۆ" میوانداری یانەی کادیزی کرد.
ھەر لەگەڵ دەست پێ کردنی یارییەکەدا، یاریزانانی یانە کاتالۆنییەکە، وەک ھەمیشە یاریگا و تۆپیان کۆنترۆڵ کرد و فشاری زۆریان لەسەر گۆڵی یانەی میوان دروست کرد، بۆ ئەوەی گوڵ تۆمار بکەن.
لە خولەکی ٤٣ی گێمی یەکەمی یارییەکەدا، یاریزانی بارسیلۆنا، سێرجیۆ رۆبێرتۆ گۆڵی یەکەمی تۆمار کرد و یانەکەی پێشخست.
ھەروەھا لە خولەکی دووی کاتی زیادکراوی گێمی یەکەمی یارییەکەدا، ھێرشبەری یانەی بارسێلۆنا، رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی گۆڵی دووەمی تۆمارکرد.
یارییەکەیش بە ئەنجامی ٢-٠ لە بەرژەوەندی یانەی بارسێلۆنا کۆتایی ھات و سێ خاڵی یارییەکەی بەدەست ھێنا.
بەم ئەنجامەیش یانەی بارسێلۆنا کۆی خاڵەکانی گەیاندە ٥٩ خاڵ و بە جیاوازی ھەشت خاڵ لەگەڵ یانەی ریال مەدرید، ریزبەندی یەکەمی (LaLiga)ی گرتووە و یانەی کادیز-یش بە کۆکردنەوەی ٢٢ خاڵ لە ریزبەندی ١٧هەم دایە.