Şenhan Bolelli
16 شوبات 2023•نوێکردنەوە: 17 شوبات 2023
مەدرید - AA
لە میانی یارییەکی دواخراوی هەفتەی ٢١ەمینی خولی پلە یەکی تۆپی پێی ئیسپانیا (La Liga)دا، یانەی ریال مەدرید لە یاریگای خۆی بە ئەنجامی ٤-٠ لە یانەی ئێلچەی بردەوە.
ریال مەدرید لە نیوەی یەکەمی یارییەکەدا، بە سێ گۆڵ پێشکەوت کە گۆڵەکانیش لەلایەن مارکۆ ئەسینسیۆ (خولەکی ٨) و کەریم بنزیما (خولەکی ٣١ و ٤٥) تۆمار کران.
تیپی خاوەن یاریگا لە نیوەی دووەمیشدا، بەردەوام بوو لە پێشکەشکردنی ئاستێکی بەرز و لە خولەکی ٨٠دا، یاریزان لۆکا مۆدریچ جیاوازییەکەی کردە ٤-٠.
یاریزانانی یانەی شاهانە ڤینیسیۆس بەهۆی ژمارەی کارتە زەردەکانییەوە و تۆنی کرۆس بەهۆی پێکانەوە لە پێکهاتەکەی یارییەکەدا نەبوون.
یانەی ریال مەدرید بەم بردنەوەیە ژمارەی خاڵەکانی بۆ ٤٨ خاڵ بەرزکردەوە و دوای بارسێلۆنا دێت کە بە ٥٦ خاڵ لە پێشەنگی خولەکەدایە.
هەروەها یانەی ئێلچە بە کۆکردنەوەی نۆ خاڵ لە دواهەمین پلەی ریزبەندیی یانەکاندایە.