رۆما – AA
یانەی ئەی سی میلان-ی ئیتاڵی، گرێبەستی گۆڵکاری یانەکە و ئەستێرەی تۆپی پێی نەرویجی زلاتان ئیبراهیمۆڤیچ-ی بۆ ماوەی یەک ساڵ درێژ کردەوە.
لەو راگەیاندراوەی کە لە یانە رۆسسۆنیریەکەوە بڵاوکراوەتەوە ئاماژە بەوە کراوە کە گرێبەستی یاریزانە تەمەن ٤٠ ساڵییەکەیان بۆ ماوەی یەک وەرز درێژ کردووەتەوە و ئیبراهیمۆڤیچ تاکو ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ بەردەوام دەبێت لە پۆشینی درێسی ژمارە ١١ی یانەی میلان.
زلاتان ئیبراهیمۆڤیچ، لە وەرزی رابردوودا لە ٢٧ یاریدا درێسی میلانی پۆشیبوو و بە تۆمارکردنی هەشت گۆڵ کاریگەرییەکی گەورەی لە بردنەوەی نازناوی سێری ئا بۆ میلان هەبوو.
ئیبراهیمۆڤیچ، دوای کۆتایی هاتنی وەرزەکە و لە کۆتایی مانگی ئایاردا نەشتەرگەرییەکی بۆ ئەژنوی چەپی ئەنجامدا و ئەوە راگەیەندرابوو کە بۆ ماوەی حەوت بۆ هەشت مانگ لە یاریگاکان دوور دەکەویتەوە.