Sangar Hamad Azeez
09 کانوونی یەکەم 2015•نوێکردنەوە: 11 کانوونی یەکەم 2015
لە چوارچێوەی هەفتەی شەشەمی قۆناغی كۆمەڵەكانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەورووپادا، شەوی رابردوو و لە كۆمەڵەی یەكەم یانەی ریال مەدرید گۆڵبارانی یانەی ماڵمۆی سویدی كرد.
لە یارییەكەدا كریستیانۆ رۆناڵدۆ سوپەر هاتریك و كەریم بنزیما هاتریكی تۆمار كرد.
سەرەتا كەریم بنزیما لە خولەكەكانی ١٢ و ٢٤ دوو گۆڵی تۆمار كرد و دواتر كرستیانۆ رۆنالدۆ لە خولەكەكانی ٣٩، ٤٧، ٥٠ و ٥٨ چوار گۆڵی یەك بەدوای یەك تۆمار كرد.
لە خولەكی ٧٤یشدا یاریزانی كڕاوتی كۆڤاسیچ گۆڵی حەوتەمی یانەكەی تۆمار كرد و چوار خولەك دوای ئەم گۆڵەش كەریم بنزیما گۆڵی سێیەمی خۆی و هەشتەمی یانەكەی تۆمار كرد و كۆتایی بە كەرنەڤاڵی گۆڵەكان هێنا.
بەم ئەنجامەش یانەی ریال مەدرید بە كۆكردنەوەی ١٦ خاڵ لە شەش یاریدا وەك پێشەنگی گرووپەكە خۆی گەیاندە قۆناغی داهاتووی خولەكە.