Barış Seçkin
03 تەمووز 2021•نوێکردنەوە: 03 تەمووز 2021
رۆما-AA
هەڵبژاردەی ئیتاڵیا لە قۆناغی چارەکی کۆتایی پاڵەوانێتی یۆرۆی ٢٠٢٠ لە هەڵبژاردەی بەلجیکای بردەوە.
یارییەکە لە یاریگای پۆپۆلۆ-ی شاری رۆما بەڕێوەچوو.
لە خولەکی ٣١دا یاریزان، نیکۆڵۆ بارێلا گۆڵی یەکەم و لە خولەکی ٤٤دا یاریزان، لۆرێنزۆ ئینسینی گۆڵی دووەمی بۆ هەڵبژاردەی ئیتاڵیا تۆمار کرد.
لە کۆتا ساتەکانی گێمی یەکەمی یارییەکە و لە خولەکی ٤٥+٥دا یاریزان، رۆمیلۆ لوکاکو گۆڵی یەکەمی بۆ هەبژاردەی بەلجیکا تۆمار کرد و نیوەی یەکەمی یارییەکە بە ئەنجامی ٢-١ کۆتاییهات.
لە نیوەی دووەمی یارییەکەشدا هیچ کام لە هەڵبژاردەکان نەیانتوانی گۆڵ تۆمار بکەن و یارییەکە بە ئەنجامی ٢-١ لە بەرژەوەندی ئیتاڵیا کۆتاییهات.
بەم ئەنجامەش ئیتاڵیا بۆ نیوەی پێش کۆتایی سەرکەوت و ئیتاڵییەکانیش بە جۆش و خرۆشەوە ئەم سەرکەوتنەیان پیرۆز کرد.