ئەنقەرە- AA
لەو میانەیەشدا یانەی، ئاتڵانتای ئیتاڵی و یانەی، ئۆلیمپیاکۆسی یۆنانی، رووبەڕووی یەک بوونەوە.
یاریزان، بەرات دیمسیتی، لە خولەکەکانی ٦١ و ٦٣دا دوو گۆڵی یەک لەدوای یەکی بۆ یانەی ئاتڵانتا، تۆمار کرد.
لە بەرامبەریشدا یاریزان، فرانسیسکۆ سۆواریس، لە خولەکی ١٦دا گۆڵێکی بۆ یانەی ئۆلیمپیاکۆس تۆمار کرد و یارییەکە بە ئەنجامی ٢-١ لە بەرژەوەندی یانە ئیتاڵییەکە کۆتاییهات.
هەر لە میانەی رووبەڕووبوونەوەکانی یەکەم خولی هەڵاوێرەکاندا سێ رووبەڕووبوونەی دیکە بەڕێوەچوون کە ئەنجامەکانیان بەم شێوەیەی لای خوارەوە بوو:
سێڤییا (ئیسپانیا)- دینامۆ زاگرێب (کرواتیا): ٣-١
لایپزیک (ئەڵمانیا)- ریال سۆسییەیتد (ئیسپانیا): ٢-٢
پۆرتۆ (پرتوگال)- لازیۆ (ئیتاڵیا): ٢-١