ئیستانبوڵ - AA
له‌دواین دوو یاریی چاره‌كی پێش كۆتایی جامی جیهانیی فیفا 2018دا كه له رووسیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، دوێنێ هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلته‌را و كرواتیا سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ستهێنا و بۆ قۆناغی پێش كۆتایی سه‌ركه‌وتن.
له‌چوارچێوه‌ی یارییهكانیی جامی جیهانیدا كه له رووسیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، دوێنێ هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلته‌را به دوو گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر له‌ڕێگه‌ی یاریزانان هاری ماگیوری و دیلی ئالی له هه‌ڵبژارده‌ی سویدی برده‌وه و خۆی گه‌یانده قۆناغی پێش كۆتایی.
دواتر هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی رووسیای خانه‌خوێ و كرواتیا به‌یه‌كگه‌یشتن و كاتی یاسایی یارییه‌كه به‌گۆڵێك بۆ هه‌ردوولا كۆتاییهات.
دواتر له خوله‌كی 101 له‌ماوه‌ی زیادكراودا كرواتیا توانیی له‌ڕێگه‌ی دۆماگۆژ ڤیداوه گۆڵی پێشكه‌وتن تۆماربكات، به‌ڵام تا خوله‌كی 115 پێشكه‌وتنه‌كه به‌رده‌وامبوو و رووسیا توانیی به‌گۆڵێك له‌ڕێگه‌ی ماریۆ فێرناندێسه‌وه یه‌كسانی بكاته‌وه و یارییه‌كه گه‌یشته لێدانی یه‌كلاكه‌ره‌وه.
كرواتیا توانیی له لێدانی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌دا، 4 به 3 به‌سه‌ر رووسیادا سه‌ربكه‌وێت و خۆی بگه‌یه‌نێته قۆناغی پێش كۆتایی.
هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلته‌را و كرواتیا 11ی تهمووز له یاریگای لوژنیكی له مۆسكۆی پایته‌خت رووبه‌ڕووی یه‌كتر ده‌بنه‌وه.