سانت پیتەرسبورگ - AA
سبەی شەو هەردوو هەڵبژاردەی کرواتیا و ئینگلتەرا بۆ جاری هەشتەم لە مێژوویاندا لە قۆناغی نیوەی کۆتایی مۆندیالی ٢٠١٨ی رووسیادا، بەیەک دەگەن.
یاریی نێوان کرواتیا و ئینگلتەرا کاتژمێر ٢١:٠٠ بەکاتی هەولێر لە یاریگای لوژنیکی مۆسکۆی پایتەخت دەستپێدەکات و لە لایەن ناوبژیوانی تورک، جونەیت چاکرەوە بەڕێوەدەبرێت.
تا ئێستا حەوت یاریی کە پێنجیان فەرمی بوون و دووانیان دۆستانە بوون، کرواتیا و ئینگلتەرایان کۆکردووەتەوە. ئینگلتەرا چوار لەو یارییانەی بردووەتەوە و کرواتیا لە دوو یارییدا براوە بووە. جارێکیش هەردوو هەڵبژاردە بەرامبەر بوون.
ئینگلتەرا ١٨ گۆڵ و کرواتیا ١٠ گۆڵی لەو یارییانەدا تۆمارکردووە.