ئەنقەرە - AA
لە میانی یارییەکانی هەفتەی ٣٤ی پرێمیەرلیگدا یانەی لیڤەرپوڵ بە ئەنجامی ٤-٣ لە یانەی تۆتنهامی بردەوە.
هەردوو یانەکە کە کێبڕكێ لەسەر بەدەستهێنانی کورسییەک بۆ بەشداریکردن لە جامەکانی ئەورووپا دەکەن، لە یاریگای لیڤەرپوڵ بەیەک گەیشتن.
یانەی لیڤەرپوڵ یارییەکەی زۆر بە خێرایی دەستپێکرد و توانی لە خولەکەکانی سێیەم لە رێگەی جۆنز، پێنجەم لە رێگەی دیاز و ١٥یهم لە رێگەی محەمەد سەڵاح بە لێدانی سزا، بە ئەنجامی ٣-٠ بکەوێتە پێشهوه.
لە بەرامبەردا، یانەی تۆتنهام لە خولەکی ٣٩دا لە رێگەی هاری کەین، لە خولەکی ٧٧دا لە رێگەی سۆن و لە خولەکی ٩٠+٣ لە رێگەی ریچاریلسۆنهوه ئەنجامەکەی یەکسان کردهوه.
بەڵام یاریزانی یانەی لیڤەرپوڵ، جۆتا لە دوا خولەکی زیادکراوی یارییەکەدا گۆڵی بردنەوەی بۆ یانهكهی تۆمارکرد.
دوای ئەم یارییە یانەی لیڤەرپوڵ بە کۆی ٥٦ خاڵ و جیاوازی یارییەک بۆ پلەی پێنجەم سهركهوت. یانەی تۆتنهام بە ٥٤ خاڵهوه لە پلەی شەشەمدا مایەوە.