Barış Seçkin
13 ئادار 2022•نوێکردنەوە: 14 ئادار 2022
رۆما - AA
لە بیست و نۆیەمین هەفتەی یارییەکانی خولی ئیتاڵیا (Serie A)دا، میلان بە ئەنجامی ١-٠ سەرکەوتنی بەسەر ئیمپۆلی دا بەدەستهێنا.
یارییەکە کە لە یاریگای سان سیرۆ لە میلان بەڕێوەچوو، میلانی پێشەنگی لیگەکە رووبەڕووی ئیپۆلی بووەوە لە ریزبەندی ناوەڕاستی لیگەکەدایە.
تیمی سوور-رەش لە خولەکی ١٩دا لە رێگەی پیر کالولو گۆڵی یەکەم و سەرکەوتنی بەسەر ئیمپۆلیدا تۆمار کرد.
بەو ئەنجامە میلان کۆی خاڵەکانی گەیاندە ٦٣ خاڵ و، ئیمپۆلیش کە ئەم هەفتەیە هیچ خاڵێکی بەدەست نەهێناوە، لە لیگەکەدا ریزبەندی ١٣مینی گرتووە.