مەدرید - AA
لە میانەی هەفتەی ٢٨ی پاڵەوانێتی تۆپی پێی ئیسپانیا (لا لیگا)، هەروو یانەی، بارسێلۆنا و ئۆساسونا رووبەڕووی یەکتر بوونەوە.
یاریزان، فێران تۆرێس، لە خولەکەکانی ١٤ و ٢١دا دوو گۆڵی یەک لە دوای یەکی بۆ یانەی بارسێلۆنا، تۆمار کرد.
هەر لە نیوەی یەکەمی یارییەکەدا و لە خولەکی ٢٧دا یاریزان، پییەر ئێمەریک ئاوبامێیانگ، گۆڵی سێیەمی بۆ هەمان یانە تۆمار کرد.
لە نیوەی دووەمی یارییەکەدا، یاریزان، ریکارد پویگ، گۆڵی چوارەم و کۆتایی بۆ یانەی بارسێلۆنا تۆمار کرد.
بەم شێوەی یارییەکە بە ئەنجامی ٤-٠ لە بەرژەوەندی یانەی بارسێلۆنا، کۆتاییهات و بەم ئەنجامەش ئەو یانەیە ژمارەی خاڵەکانی بۆ ٥١ خاڵ بەرزکردەوە و لە ریزبەندی سێیەمی یانەی ئیسپانییەکاندایە.