Sarmand Hameed
24 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 24 ئەیلوول 2019
هەولێر - AA
وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، شۆڕش ئیسماعیل له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی ئه‌ڵمانیا له عێراق، وێل برینگ و فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی ئەڵمانیا له هه‌رێمی کوردستان، موقه‌ده‌م نێكۆلاس و راوێژكارانی هه‌ماهه‌نگی ئه‌ڵمانیا كۆبۆوه.
بەپێی راگەیەندراوێکی وه‌زارەتی پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا، فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی ئه‌ڵمانیا و تیمی هه‌ماهه‌نگی راوێژكاری بڕیار و په‌یامی حكوومه‌تی ئه‌ڵمانیان له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی هێزه‌كانیان له عێراق و هه‌رێم گه‌یانده وه‌زیری پێشمه‌رگه و بۆ ئه‌مه‌ش رایانگەیاند "چاوه‌ڕێی بڕیاری په‌رله‌مانی ئەڵمانیا ده‌كه‌ین و ئاماژه‌كانیش بۆ په‌سندكردنی مانه‌وه‌ی هێزه‌كانمان له عێراق و هه‌رێم زیاتره".
وه‌زیری پێشمه‌رگه، ستایشی هه‌وڵ و هاوكارییه‌كانی ماوه‌ی رابردووی هێزه‌كانی ئه‌ڵمانیا و راوێژكاره سه‌ربازییه‌كانی كرد، كه رۆڵی كاریگه‌ر و به‌رچاویان بینی له به‌رزكردنه‌وه‌ی توانستی سه‌ربازی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه.
شۆڕش ئیسماعیل گوتیشی: "چاوه‌ڕێی بڕیاری درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌ڵمانیا و راوێژكارانیان ده‌كه‌ین، به‌لای ئێمه جێی بایه‌خ و ستایشه"، هاوكات سوپاسی گه‌ل و حكوومه‌تی ئه‌ڵمانیا و هێزه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ی كرد كه هه‌میشه له هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری گه‌لی كوردستان و حكوومه‌ت و هێزی پێشمه‌رگه به‌رده‌وام بوون.