Barış Seçkin
22 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 22 تشرینی دووەم 2020
ئیستانبوڵ ــ AA
یانەی یوڤێنتۆس لە ھەفتەی ھەشتەمی خولی تۆپی پێی ئیتاڵیا (Serie A)، بە ئەنجامی (٢-٠) لە یانەی کالیاری بردووە.
لە چوارچێوەی یارییەکانی ھەفتەی ھەشتەمی خولی تۆپی پێی ئیتاڵیادا، یانەی یوڤێنتۆس و یانەی کالیاری رووبەڕووی یەکتر بوونەوە.
لە خولەکی ٣٨ی گێمی یەکەمی یارییەکەدا، ئەستێرەی یانەی یوڤێنتۆس، کریستیانۆ رۆناڵدۆ یەکەم گۆڵی بۆ یانەکەی تۆمارکردووە.
دوای تێپەڕبوونی چوار خولەک بەسەر تۆمارکردنی ئەو گۆڵە، کریستیانۆ رۆناڵدۆ دووەم گۆڵی تۆمارکرد و سێ خاڵی گرنگی بۆ یانەکەی بەدەستھێنا.
بەم ئەنجامەیش یانەی یوڤێنتۆس کۆی خاڵەکانی گەیاندە، ١٥ خاڵ و ریزبەندی دووەمی خولی تۆپی پێی ئیتاڵیا گرتووە و یانەی کالیاری-یش بە کۆکردنەوەی ١٠ خاڵ لە پلەی دەیەمدایە.