Mohamad Misto,Levent Tok,Selen Temizer
12 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 13 حوزەیران 2018
دێرازۆر/ئه‌نقه‌ره - AA
سوپای ئیتاڵیا، به مه‌به‌ستی پشتگیریكردنی رێکخراوی تیرۆریستی یه‌په‌گه\په‌كه‌كه شان به‌شانی سه‌ربازانی سوپای ئه‌مریكا و فه‌ڕه‌نسا، ژماره‌یه‌ك سه‌ربازی نارده سنووری عێراق-سووریا.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی کە ئاژانسی ئانادۆڵو له سه‌رچاوه‌ی باوه‌ڕپێكراو ده‌ستیكه‌وتووه، نزیكه‌ی هه‌فته‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر سه‌ربازانی ئیتاڵیا له عێراقه‌وه چوونه‌ته ئه‌و ناوچانه‌ی له باكووری سووریا له‌ژێر كۆنترۆڵی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه‌دایه.
سه‌ربازه ئیتاڵییه‌كان له‌چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعشدا چوونه‌ته سووریا و له بنكه‌ی سه‌ربازیی ئه‌مریكا له كێڵگه‌ی نه‌وتیی عومهل له دێرازۆر جێگیركراون.
له‌ئێستادا هێزی ئیتاڵیا له سووریا كه ژماره‌یان نه‌زانراوه له ئۆپه‌راسیۆنی دژی داعشدا هاوكاریی سوپای ئه‌مریكا و فه‌ڕه‌نسا ده‌كات.
* ماڵپەڕی ئاژانسی ئانادۆڵو، ئەم ھەواڵەی کە بڵاوکراوەتەوە کورت و پوخت کردووەتەوە و دواتر بڵاوی کردووەتەوە، بۆ بیینینی تەواوی ھەواڵەکە ببن بە ئابونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.