Abdulkadir Günyol,Mohammed Baqi Hussein
18 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 19 تەمووز 2019
ئیستانبوڵ - AA
سیناتۆری ئه‌مریكا، چه‌ك شومه‌ر بانگه‌وازی كرد له FBI و كۆمیسیۆنی فیدراڵیی بازرگانی ئه‌پڵیكه‌یشتنی "پیركردن"ی ناسراو به FaceApp قه‌ده‌غه‌بكرێت كه ئه‌پێكی رووسییه و به‌م چه‌ند رۆژه‌ی دوایی به‌خێرایی بڵاوبووه‌ته‌وه. داواشیكردووه FBI لێكۆڵینه‌وه له‌باره‌یه‌وه ده‌ست پێ بكات.
چەک شومه‌ر له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر وهبیریهێناوهتهوه، ناوه‌ندی ئه‌پی FaceApp له رووسیایه و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، به‌رله‌وه‌ی به‌كارهێنه‌رانی بتوانن به‌كاریبهێنن، داوای مۆڵه‌تی ده‌ستگه‌یشتنی به ته‌واوی زانیارییه‌كان ده‌كات.
ناوبراو رایگه‌یاندووه، ئه‌پڵیكه‌یشنه‌كه مه‌ترسییه بۆسه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و بابه‌تی مه‌حره‌مییه‌ت و داوای له FBI كردووه، لێكۆڵینه‌وه ده‌ست پێ بكات له‌باره‌ی گه‌یشتنی زانیارییه‌كانی ئه‌مریكا به ده‌ستی حكوومه‌تی رووسیا له‌و رێگه‌یه‌وه.