Bahattin Gönültaş,Muhammet Ali Kemal
28 حوزەیران 2019•نوێکردنەوە: 01 تەمووز 2019
ئۆساكا - AA
زانكۆی ئۆساكا به هاوكاریی كۆمپانیای فوجیكین و به‌مه‌به‌ستی پێگه‌یاندنی زانایانی ئاینده، رۆبۆتی هونه‌رمه‌ند و زانا، لیۆناردۆ داڤینچی-یان به‌رهه‌مهێنا.
رۆبۆته‌كه‌ی لیۆناردۆ داڤینچی، به به‌شداربووانی لووتكه‌ی G20 كه به میوانداریی ژاپۆن له شاری ئۆساكای ئه‌و وڵاته به‌ڕێوه‌ده‌چێت، ناسێنرا.
به‌ڕێوه‌به‌ری بازاڕگه‌ریی له كۆمپانیای فوجیكین، كۆیچی ناكامورا، له لێدوانێكدا بۆ په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد لێكۆڵینه‌وه زانستییه‌كانی داڤینچی سوودی ئێجگار به‌رچاویان بۆ رۆژگاری ئه‌مڕۆمان هه‌یه.
كۆیچی ناكامورا باسی له‌وه‌شكرد به‌مه‌به‌ستی خۆشه‌ویست كردنی زانست له‌لای قوتابیانی قۆناغی سه‌ره‌تایی و شیكردنه‌وه‌ی لێكۆڵینه‌وه و كاره‌كانی داڤینچی له زمانی خۆیه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی ساده و ئاسان، رۆبۆتهكهیان درووستكردووه.