Emel Gözellik
23 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 25 ئەیلوول 2020
ئەنقەرە-AA
ئاژانسی "ناسا" لە بەرنامەی دایە لە ساڵی ٢٠٢٤دا، دوو ئاسمانگەڕ رەوانەی سەر مانگ بکات کە یەکێکیان ژنە.
ناسا لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد کە لە میانی پڕۆگرامی "Artemis"دا لە ساڵی ٢٠٢٤دا، دوو ئاسمانگەڕ کە ژنێک و پیاوێکن رەوانەی سەر مانگ دەکات.
بەڕێوبەری ناسا، جیم برایدێنستاین ئاشکرای کرد کە ئامانجی پرۆگرامی "Artemis" نیشتنەوەیە لەسەر مانگ و بۆ ئەو پڕۆژەیە پێویستییان بە ٢٨ ملیار دۆلار هەیە.
بڕیارە ئاسمانگەڕەکان لە رێی سیستەمی رەوانەکردن بۆ ئاسمان (SLS) گەشتەکەیان ئەنجام بدەن.