Deniz Açık
16 ئادار 2022•نوێکردنەوە: 19 ئادار 2022
ئه‌سكیشه‌هیر – AA
مامۆستا له به‌شی نه‌خۆشییه‌كان و ته‌ندروستیی ده‌روونی منداڵ و تازه‌پێگه‌یشتووان له كۆلێژی پزیشكی زانكۆی ئه‌سكیشه‌هیر ئۆسمان گازی، پڕۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر دكتۆر دامڵا ئهیبوئۆغڵو هۆشداری دا له‌وه‌ی منداڵ به‌هۆی دووره‌په‌رێزی كۆمه‌ڵایه‌تی و كۆنتڕۆڵكردنی هه‌سته سه‌خته‌كانی له‌وانه‌یه ئامێره دیجیتاڵییه‌كان به‌كار بهێنێت.
ئهیبوئۆغڵو له راگه‌یاندراوێكدا تیشكی خستووه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه هێشتا خاوه‌نی ئه‌و میكانیزمانهن كه به ته‌واوی ناتواندرێت خه‌مباری منداڵان ده‌ستنیشان بكرێت، به‌ڵام له‌وانه‌یه نیشانه‌كانی خه‌مباری له منداڵاندا به شێوه‌ی جیاواز ده‌ربكه‌ون.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه دا كه، پێویسته له هه‌ڵسوكه‌وتی دایك و باوك له‌گه‌ڵ منداڵان و په‌یوه‌ندی منداڵان له‌گه‌ڵ هاوته‌مه‌نه‌كانی خۆیان بكۆڵدرێته‌وه، نوسیوویه‌تی: "له‌وانه‌یه به‌هۆی ئه‌وه‌ی منداڵ باس له خه‌مباری ناكات له‌وانه‌یه زۆر دره‌نگ هه‌ستی پێ بكرێت".
هه‌ندێكجار منداڵ كه خه‌م زۆر ده‌خۆن ده‌ست ده‌ده‌نه ئامێره دیجیتاڵییه‌كانی وه‌ك مۆبایل، ئایپاد و كۆمپیوته‌ر، گوتی: "ده‌یانه‌وێت ئه‌و شتانه به‌كار بهێنن كه كۆنتڕۆڵی ئه‌وان له ده‌ست خۆیدایه. له‌وانه‌یه (به‌شێوه‌یه‌كی كاتی) ئه‌و ئامێرانه ببنه خه‌مڕه‌وێنی منداڵان. ئه‌گه‌ر منداڵێك له رووی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه زۆر خه‌مبار بوو، هه‌ستی به‌وه كرد هاوڕێكانی قبوڵی ناكه‌ن و خه‌ڵك خۆشیان ناوێت، له‌وانه‌یه ئه‌و ئامێره دیجتاڵییانه بۆ كۆنتڕۆڵكردنی دووره‌په‌رێزی كۆمه‌ڵایه‌تی و هه‌سته سه‌خته‌كانی به‌كار بهێنێت. به‌ڵام ئه‌وه له‌وانه‌یه گیرۆده‌بوونی به ئامێره دیجیتاڵییه‌كان لێ بكه‌وێته‌وه. ئه‌و منداڵانه‌ی له شاشه‌ی ئه‌و ئامێرانه دوور ناكه‌ونه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تی نابن، به‌مه‌یش له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان دوور ده‌كه‌ونه‌وه".