Muhammet Kurşun
20 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 20 تشرینی دووەم 2020
تاران – AA
لە ئێران له میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ٤٧٩ کەس بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ گیانیان له‌ده‌ستداوه، به‌مه‌یش ژماره‌ی ئه‌و کەسانه‌ی تا ئێستا به‌هۆی ئه‌و په‌تا جیهانگیره‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ ٤٣ هه‌زار و ٨٩٦ كه‌س.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی ئێران، سیما سادات لاری رایگه‌یاند کە له میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ٤٧٩ کەس بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ گیانیان له‌ده‌ستداوه، هه‌روه‌ها ١٣ هه‌زار و ٢٦٠ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌و په‌تایه تۆمار كراون.
به‌مجۆره تا ئێستا ٤٣ هه‌زار و ٨٩٦ كه‌س به‌هۆی كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ستداوه و ژماره‌ی تووشبووانیش گه‌یشتووه‌ته، ٨٢٨ هه‌زار و ٣٧٧ كه‌س.
ره‌وشی ته‌ندروستی پێنج هه‌زار و ٧٠٦ کەس ناجێگیره و تا ئێستا، ٥٨٩ هه‌زار و ٢٥ تووشبووش چاكبوونه‌ته‌وه و ره‌وانه‌ی ماڵه‌وه كراونه‌ته‌وه.
یه‌كه‌م حاڵه‌تی تووشبوون به کۆرۆنا لە ئێران له ١٩ی شوباتی رابردوو له شاری قوم تۆمار كرا.