Islam Doğru
23 کانوونی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 23 کانوونی یەکەم 2020
نیویۆرک- AA
لە ئەمریکا لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا سێ ھەزار و ٩٣٥ توشبووی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە و بەوشێوەیە کۆی گشتی ژمارەی ئەو کەسانەی کە دوای تووشبوونیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) گیانیان لەدەستداوە گەیشتووەتە ٣٣٠ ھەزار و ٨٤١ کەس.
بەپێی زانییارییەکانی ماڵپەڕی "Worldometer" کە پشت بە ئامارە نوێکراوەکانی پەتاکە دەبەستێت لە جیھاندا، لە ئەمریکا لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ٢٠٢ ھەزار و ١٣٥ کەسی دیکە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، و کۆی گشتیی ئەو کەسانەی کە تووشی ڤایرۆسەکە بوون گەیشتووەتە ١٨ ملیۆن ٦٨٧ ھەزار و ٣٣٠ کەس.
ھەروەھا لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، سێ ھەزار و ٩٣٥ کەسی دیکە دوای تووشبوون بە ڤایرۆسەکە گیانیان لەدەستداوە و کۆی گشتیی ئەوانەی کە لە ئەمریکا دوای تووشبوونیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ گیانیان لەدەستداوە گەیشتووەتە ٣٣٠ ھەزار و ٨٤١ کەس.
ھاوکات زیاتر لە ١٠ ملیۆن و ٩٤٨ ھەزار کەس لە ڤایرۆسی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە و ژمارەی ئەو پشکنینانەی کە ئەنجامدراون ٢٣٦ ملیۆن و ٣٩٥ ھەزاری تێپەڕاندووە.
لەسەر ئاستی ناوخۆی ئەمریکاش، ویلایەتی کالیفۆرنیا بە زیاتر لە یەک ملیۆن و ٩٦٦ ھەزار حاڵەت لە پلەی یەکەمدایە، لەدوای ئەویش بە زۆرتر لە یەک ملیۆن و ٦٣٥ ھەزار حاڵەت تێکساس و بە زیاتر لە یەک ملیۆن و ٢٢٣ ھەزار حاڵەت فلۆریدا دێن.
لەرووی ژمارەی حاڵەتەکانی گیان لەدەستدانیشەوە، ویلایەتی نیویۆرک بە ٣٦ ھەزار و ٧٣٥ حاڵەت لە ریزبەندی یەکەمی سەرجەم ویلایەتەکاندایە.
ئەمریکا لەسەر ئاستی جیھان پلەی یەکەمی گرتووە لە تۆمارکردنی بەرزترین ژمارەی توشبووانی پەتاکە، پاش ئەویش ھیندستان دێت بە زیاتر لە ١٠ ملیۆن و ١٠٦ ھەزار توشبوو، پاشان بەڕازیل کە زیاتر لە حەوت ملیۆن و ٣٢٠ ھەزار حاڵەتی توشبوون بە پەتاکەی تێدا تۆمارکراوە.