Muhammet Kurşun
21 شوبات 2020•نوێکردنەوە: 22 شوبات 2020
تاران – AA
ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی به‌هۆی تووشبوونیان به ڤایرۆسی كۆرۆنا Kovid-19ه‌وه له ئێران گیانیان له‌ده‌ستداوه، گه‌یشته چوار كه‌س.
به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یوه‌ندییه‌كان لە وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی ئێران، كیانوش جیهانپور له هه‌ژماری فه‌رمی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی رایگه‌یاند: "له سه‌رتاسه‌ری ئێران ١٣ حاڵه‌تی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆمار كراون كه حه‌وتیان له قووم، چواریان له تاران و دووانیان له گیلان بوون".
جیهانپور ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه به‌هۆی ئه‌م ڤایرۆسه‌وه دوو كه‌سی دیكه‌یش گیانیان له‌ده‌ستداوه.
كیانوش جیهانپورپێشتریش رایگه‌یاندبوو "دوو كه‌س كه به‌هۆی په‌ككه‌وتنی کۆئەندامی هه‌ناسه‌وه خرابوونه ژێر چاودێری پزیشكی و ئه‌نجامی پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا-یان پۆزه‌تیڤ ده‌رچووبوو له قوم گیانیان له‌ده‌ستداوە". ته‌له‌ڤیزیۆنی فەرمی ئێران بڵاویکردبوویەوە كه ئه‌و دوو كه‌سه گه‌شتیان بۆ چین ئه‌نجام نه‌داوه و له شاری قوم ژیاون.
یه‌كه‌م حاڵه‌تی توشبوون به‌و ڤایرۆسه له ١٢ی كانوونی یه‌كه‌می ٢٠١٩ له شاری وهان له ویلایه‌تی هوبای چین تۆمار كرا، له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا ئه‌م ڤایرۆسه ته‌واوی شاره‌كانی چین و وڵاتانی دیكه‌ی گرته‌وه. رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانیش به‌مهۆیه‌وه "دۆخی له‌ناكاو"ی راگه‌یاند. تا ئێستا له سه‌رتاسه‌ری جیهان ٧٦ هه‌زار و ٧٠٠ كه‌س تووشی ئه‌و په‌تایه بوون و دوو هه‌زار و ٢٣٨ كه‌سیش به‌هۆی ئه‌و په‌تایه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه.