Çağrı Koşak
15 شوبات 2021•نوێکردنەوە: 15 شوبات 2021
عەدەن - AA
حکوومەتی یەمەن رایگەیاند کە لە چوارچێوەی کارەکانی ڤاکسیندان دژبە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ، چاوەڕوانن لە میانی ساڵی ٢٠٢١دا، ١٢ ملیۆن دۆزی ڤاکسین دەستبخەن.
ئاژانسی هەواڵیی سەبەئ-ی سەربە حکوومەتی یەمەن بڵاویکردەوە کە لە عەدەنی پایتەختی کاتیی یەمەن، کۆبوونەوەیەک لەبارەی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لەلایەن وەزارەتی تەندروستییەوە سازکراوە.
ئاماژەی بەوەکردوە کە سەرۆکوەزیرانی یەمەن فەرمانیداوە بە وەزارەتی تەندروستیی کە ڤاکسینی کۆرۆنا دابەش بکات و بەپێی ریزبەندی جێبەجێی بکات.
هاوکات وەزیری تەندروستیی یەمەن، قاسم بوحێبح رایگەیاند کە چاوەڕوانن لە میانی ساڵی ٢٠٢١دا، ١٢ ملیۆن دۆزی ڤاکسینی کۆرۆنا بگاتە یەمەن.
یەمەن کە یەکێکە لە هەژارترین وڵاتانی جیهان، بەهۆی شەڕی ناوخۆوە کە نزیکەی شەش ساڵە درێژەی هەیە، هەزاران کەس بوونەتە قوربانی.