Dmitri Chirciu
08 تشرینی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 08 تشرینی یەکەم 2021
مۆسكۆ – AA
لە رووسیا زۆرترین ژمارەی رۆژانەی تووشبوون و گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا تۆمارکرا.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێکی ژووری ئۆپەراسیۆنی تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە رووسیا له میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ٩٣٦ تووشبووی دیكه‌ی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستدا. ئه‌مه‌یش به‌رزترین رێژه‌ی تووشبوونه‌وه به كۆرۆنا له‌و وڵاته له ده‌ستپێكی بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تاكه‌وه تاكوو ئێستا. به‌م جۆره كۆی گشتیی ژماره‌ی ئه‌و تووشبووانه‌ی به په‌تاكه گیانیان له‌ده‌ستداوه گه‌یشتووه‌ته ٢١٤ هه‌زار و ٤٨٥ كه‌س.
هه‌روه‌ها ٢٧ هه‌زار و ٢٤٦ كه‌سی دیكه تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، به تۆماركردنی ئه‌م ژماره‌یه‌ی ئه‌مڕۆ كۆی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون گه‌یشتووه‌ته، حه‌وت ملیۆن و ٧١٧ هه‌زار و ٣٥٦ حاڵه‌ت.
له كاتێكدا چاره‌سه‌ری ٦٨٣ تووشبووی كۆرۆنا له‌و وڵاته به‌رده‌وامه، ٢٠ هه‌زار و ٥٦٦ تووشبووی دیكه چاك بوونه‌ته‌وه، به‌مه‌یش تاكوو ئێستا شه‌ش ملیۆن و ٨١٩ هه‌زار و ٧٩٦ تووشبوو ڤایرۆسه‌كه‌یان تێپه‌ڕاندووه.
له مۆسكۆی پایته‌ختی رووسیا له میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، چوار هه‌زار و ٥٩٥ كه‌سی دیكه تووشی په‌تاكه بوون و ٧١ تووشبوو گیانیان له‌ده‌ستداوه، به‌وه‌یش كۆی گشتیی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به‌و په‌تایه له‌و شاره گه‌یشتووه‌ته، یه‌ك ملیۆن و ٦٦٨ هه‌زار و ٦٤ كه‌س و حاڵه‌ته‌كانی گیانله‌ده‌ستدانیش به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ ٢٩ هه‌زار و ٥٢٥ كه‌س.
یەکەم حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ لە رووسیا لە ٣١ی کانوونی دووەمی رابردوودا تۆماركرا، هەروەها یەکەم حاڵەتی گیانلەدەستدان به‌و په‌تایه لە ١٩ی ئاداری رابردوودا، تۆمار کرا.