Betül Yürük,Ramal Abdullah Mahmood
26 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 26 ئەیلوول 2018
نیویۆرك – AA
رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی خه‌ڵاتی سه‌ركه‌وتنی بە وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی توركیا بەخشی.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی، ته‌درۆس ئادهانۆم به هۆی چالاكییه سه‌ركه‌وتووانه‌كانی له "كۆنتڕۆڵكردن و رێگریكردن له نه‌خۆشییە نەگوازراوەکان" خه‌ڵاتی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی توركیای به سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان بەخشی.
به بۆنەی به‌خشینی خه‌ڵاته‌كه‌وه رێوڕه‌سمێك له باره‌گای گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له نیویۆرك رێكخرا، وه‌زیری ته‌ندروستی توركیا، فه‌خره‌ددین كۆجا كه یاوه‌ری شانده‌كه‌ی ئه‌ردۆغان ده‌كات له ٧٣ه‌مین كۆبوونه‌وه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، به‌شداری رێوڕه‌سمه‌كه‌ی كرد.