16 کانوونی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 16 کانوونی دووەم 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند "له‌و پیلانانه‌ی بۆ توركیا له ٢٠١٩ داڕێژرابوون، پێشبینی كرابوو 'ساڵی چۆكدادان' ده‌بێت. سوپاس بۆ خوا جارێكی دیكه ٢٠١٩همان كرده‌وه ساڵی سه‌ركه‌وتن".
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له‌میانی كۆبوونه‌وه‌ی هه‌ڵسه‌نگاند بۆ كار و چالاكییه‌كانی ٢٠١٩ له هۆڵی كۆڕ و كۆبوونه‌وه‌كانی بێشته‌په گوتارێكی پێشكه‌ش كرد.
سه‌ركۆماری توركیا ئاماژه به‌وه كرد كه كه‌سانێك به گه‌شه‌سه‌ندن و به‌ره‌وپێشچوونی توركیا ته‌نگه‌تاو بوون و گوتی: "ماراسۆنی ٢٠٢٣ی توركیا زۆر لایه‌نی ته‌نگه‌تاو كردووه. ئه‌و هێرشانه‌ی ده‌كرێنه سه‌ر وڵاته‌كه‌مان له‌م قۆناغه‌دا به‌شێوه‌یه‌كی بێ وێنه زیادیان كردووه. له‌و پیلانانه‌ی بۆ توركیا له ٢٠١٩ داڕێژرابوون، پێشبینی كرابوو 'ساڵی چۆكدادان' ده‌بێت. سوپاس بۆ خوا جارێكی دیكه ٢٠١٩همان كرده‌وه ساڵی سه‌ركه‌وتن. به‌رده‌وام ده‌بین له هیوابڕاوكردنی ئه‌وانه‌ی به تامه‌زۆرییه‌وه چاوه‌ڕێی شكستخواردنی توركیان. ده‌چین ساڵێكه‌وه كه نیشانی هه‌مووانی ده‌ده‌ین له ناوخۆ‌و ده‌ره‌وه‌دا كه ئه‌م گه‌له مه‌زنه به‌رده‌وام ده‌بێت له نووسینه‌وه‌ی داستان له‌پێناو سه‌ربه‌خۆیی و داهاتوودا جا هه‌لومه‌رجه‌كان چی ده‌بن با ببن. شه‌قامه‌كانمان نه‌دایه ده‌ست پشێوی. ملمان كه‌چ نه‌كرد بۆ رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان. مه‌یدانمان بۆ كوده‌تاچییه‌كان چۆڵ نه‌كرد. رازیی نه‌بووین به گه‌مارۆدانی سنووره‌كانی باشووری وڵاته‌كه‌مان. خۆمان راده‌ستی پیلانگێڕانی ئابووریی نه‌كرد''.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ١١هیهمن پلانی گه‌شه‌یان، نه‌خشه‌ڕێگای ناوهندمهودایه كه ٢٠١٩ تاكو ٢٠٢٣ له‌خۆده‌گرێت و گوتی: "ئه‌م پلانه كه به دروشمی 'به‌رهه‌مهێنانی به‌های زیاتر، به‌شینه‌وه‌ی دادوه‌رانه‌تر، توركیایه‌كی خۆشگوزه‌ران و به‌هێزتر' ئاماده‌مان كردووه، له‌ڕێگای پڕۆگرامی ساڵانه و هۆكاره‌كانی چاودێری قۆناغبه‌ندی چاره‌كی هه‌نگاو بە هه‌نگاو جێبه‌جێی ده‌كه‌ین. به به‌هێزكردنی به‌رهه‌مهێنان، هه‌نارده‌کردن و ره‌خساندنی هه‌لی كار خاوه‌ندارێتی مافه‌كانمان ده‌كه‌ین له كایه نێودهوڵەتییهكاندا به‌تایبه‌تی له ده‌ریای ناوه‌ڕاستدا و ده‌رگاكانی سه‌رده‌می نوێی شكۆمه‌ندی ده‌كه‌ینه‌وه. ده‌بینین كه له كۆی هه‌زار و ٤٥١ چالاكی له به‌رنامه‌ی جێبه‌جێكردنی ساڵی ٢٠١٩دا، هه‌زار و ١٦١یان ته‌واوبووه. له نیوه‌ی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا، ٢١ به‌شه ناوخۆیی دەکەینەوە کە ١٣ هه‌زار و ٧٥٠ قه‌ره‌وێڵه لەخۆدەگرن. تێكڕا ژماره‌ی قهرهوێڵهكانی نه‌خۆشخانه‌كانمان گه‌یانده ٢٤٠ هه‌زار و ژماره‌ی پزیشكه‌كانمان گه‌یاندووه‌ته ٩٢ هه‌زار و ١٦١''.
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رنجی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه وه‌ك حكوومه‌تێك كه راسته‌وخۆ ده‌سه‌ڵاتیان له گه‌ل وه‌رگرتووه، ئه‌ركی سه‌ره‌كییان ئه‌وه‌یه بۆ گه‌ل بگه‌ڕێینه‌وه له‌و كارانه‌ی ئه‌نجامیان ده‌ده‌ن.
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سەبارەت به به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی په‌كه‌كه‌ش له ٢٠١٩ گوتی: "له ئاكامی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ساڵی رابردوو بۆسه‌ر ئامانجه‌كانی په‌كه‌كه به له چالاكی خستنی هه‌زار و ٢٥٠ تیرۆریست رێگه له ژماره‌یه‌كی زۆر له كرده‌ی تیرۆریستی گیرا".
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له‌باره‌ی هاوسه‌رۆكی پێشووی هه‌ده‌په، سه‌ڵاحه‌ددین ده‌میرتاش-ه‌وه گوتی: ''(ئه‌و شانۆیه‌ی ده‌میرتاش نووسی) ئه‌وه زۆر خۆش و سه‌یره له‌ڕووی نیشاندانی ئه‌وه‌ی كه وڵاته‌كه‌مان له كوێوه بۆ كوێ و له‌ڕێگه‌ی كێوه چۆن گه‌یشتووه. له‌و باوه‌ڕه‌دام كه گه‌له ئازیزه‌كه‌م كه كاتی هات وانه‌ی پێویستی ئه‌وانه داده‌دات''.
سه‌ركۆماری توركیا به تیشك خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه له چاره‌كی سێیه‌می ساڵی ٢٠٢٠دا، مانگی ده‌ستكردنی توركسات 5A ره‌وانه‌ی بۆشایی ئاسمان ده‌كه‌ن گوتی: "یه‌كه‌مین مانگی ده‌ستكردی نیشتمانی بۆ كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری TÜRKSAT 6A ئه‌مساڵ ته‌واو ده‌بێت و ٢٠٢١ ره‌وانه‌ی ده‌كه‌ین بۆ بۆشایی ئاسمان".