Enes Kaplan,Abdullah Shukur
29 حوزەیران 2019•نوێکردنەوە: 29 حوزەیران 2019
ئۆساکا - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە چوارچێوەی لووتکەی جی-٢٠ بەشداری لە پرۆگرامی کولتووری و خوانی سەرکردەکان کرد.
سەرکردەکانی جیھان و ھاوسەرەکانیان بەمەبەستی بەشداربوون لە چالاکی کولتووری و خوانی سەرکرەکان گەیشتنە میوانخانەی فەرمی دەوڵەت لە شاری ئۆساکا و لەلایەن سەرۆکوەزیرانی ژاپۆن، شینزۆ ئابێ و ھاوسەرەکەی، ئاکی ئابێ پێشوازی لێکران.
دواتریش ئەردۆغان و ھاوسەرەکەی ئەمینە ئەردۆغان بەشدارییان لە گرتنی وێنەی خێزانی سەرکردەکان کرد. لێرەشەدا ئەردۆغان و ھاوسەرەکەی بۆ ماوەیەک گفتوگۆیان لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ کرد کە لە تەنیشتیانەوە وەستابوو.
ھەر لە دوای ئەمەش میوانەکان چوونە ئەو بەشەی کە پرۆگرامێکی کولتووری تێدا نمایش دەکرا. ئەردۆغان و ترەمپ لەپاڵ یەکتر سەیری پرۆگرامەکەیان کرد.
دواتریش ئەردۆغان وھاوسەرەکەی بەشدارییان لە خوانی سەرکردەکان کرد.