Sarmand Hameed
16 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 16 ئاب 2021
هەولێر - AA
سەرۆكی پێشووی هەرێمی کوردستان، مەسعود بارزانی پێشوازیی لە سەرۆكوەزیرانی پێشووی عێراق، عادل عەبدولمەهدی كرد.
بارەگای بارزانی بڵاویکردەوە کە لە دیدارێکدا، بارودۆخی سیاسیی عێراق و هەڵبژاردنەكانی داهاتووی عێراق و تەحەددیاتی بەردەم پڕۆسەی سیاسیی عێراق تاوتوێ كراوە.
راشیگەیاندووە کە لە میانی دیدارەکەدا، بیروڕا لەبارەی دوایین پێشهات و گۆڕانكارییەكان لەسەر ئاستی ناوچەكە ئاڵوگۆڕ كراوە.
دوێنێ یەکشەممە، عادل عەبدولمەهدی لە شاری سلێمانی لەگەڵ ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بافڵ تاڵەبانی کۆبووەوە.