Adam Abu-bashal
12 تەمووز 2021•نوێکردنەوە: 13 تەمووز 2021
ئه‌بوجا – AA
ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی به‌هۆی تووشبوونیان به په‌تای كۆلێرا له نێجیریا گیانیان له‌ده‌ست داوه گه‌یشته ٣٢٥ كه‌س.
به‌ڕێوه‌به‌ری بنكه‌ی كۆنتڕۆڵكردنی نه‌خۆشییه‌كان له نێجیریا، دكتۆر چیكوه ئیكوازو رایگه‌یاند له كانوونی دووه‌مه‌وه په‌تای كۆلێرا له ١٥ ویلایه‌تی نێجیریا بڵاو بووه‌ته‌وه.
له‌و كاته‌وه تاكو ئێستا ٣٢٥ كه‌س به‌هۆی كۆلێراوه گیانیان له‌ده‌ست داوه.
ناوبراو به تیشك خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ١٤ هه‌زار و ٣٤٣ حاڵه‌تی تووشبوون به كۆلێرا تۆمار كراون و زۆربه‌یشیان ته‌مه‌نیان له‌نێوان پێنج بۆ ١٤ ساڵیدایه.
چیكوه ئیكوازو به سه‌رنج خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه حكوومه‌ت بۆ رێگه‌گرتن له ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی زیاتری په‌تاكه، رێوشوێنی پێویستی گرتووه‌ته به‌ر. داوای له خه‌ڵك كرد گرنگی زیاتر به پاكوخاوێنی بده‌ن.