Alaattin Doğru,123
02 تشرینی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 02 تشرینی دووەم 2019
داكار – AA
له ئاكامی هێرشی تیرۆریستیان بۆ سه‌ر بنكه‌یه‌كی پۆلیس له باكووری رۆژهه‌ڵاتی مالی كه ده‌كه‌وێته نزیك سنووری نێجیریا، ٣٥ سه‌رباز گیانیان له‌ده‌ستدا.
سوپای مالی له هه‌ژماری فه‌رمی خۆی له فه‌یسبوك رایگه‌یاند، تیرۆریستیان هێرشیان كردۆته سه‌ر بنكه‌ی سه‌ربازی ئیندهلیمانی له ناوچه‌ی مێناكا.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه دراوه كه له‌و هێرشه‌دا ٣٥ سه‌رباز گیانیان له‌ده‌ستداوه و زیان به به‌شێكی زۆری كه‌لوپه‌ل و پێداویستییه سه‌ربازییه‌كان گه‌یشتووه. به‌ڵام دواتر سوپا ره‌وشه‌كه‌ی كۆنتڕۆڵ كردووه‌ته‌وه.
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كیش بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه له‌و هێرشه‌دا زیاتر له ٤٠ كه‌س بوونه‌ته قوربانی.
لای خۆیه‌وه حكوومه‌ت داوای له هاووڵاتییان كرد هه‌وڵه‌كانیان چڕبكه‌نه‌وه بۆ یه‌كڕیزی و یه‌كگرتوویی.
باكوور و ناوه‌ڕاستی نێجیریا له ٢٠١٢ه‌وه بووه‌ته مه‌یدانی پێكدادانه‌كانی جوداخوازان و هێرشه تیرۆریستییه‌كان.
ره‌وانه‌كردنی چوار هه‌زار سه‌رباز له‌لایه‌ن فه‌ڕه‌نساوه به ناوی "ئۆپه‌راسیۆنی بارخانه" و ١٥ هه‌زار كه‌س له هێزی ئاشتیپارێزی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ مالی هێشتا سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه بۆ كۆتایی هێنان به‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی له ئاسایشی ئه‌و وڵاته ده‌كرێن.