Hawkar Yaseen
21 کانوونی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 21 کانوونی یەکەم 2020
هەولێر AA
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان لە نووسراوێکدا کە واژووی وەزیری تەندروستیی، سامان بەرزنجی لەسەرە و ئاراستەی هەموو بەڕێوەبەرایەتییە تەندروستییەکانی هەولێر، سلێمانی، دهۆک، هەڵەبجە، گەرمیان، راپەڕین و کۆیەی کردووە داوا دەکات بەوردی چاودێری هەر گەشتیارێک بکەن کە لە بەریتانیاوە دێتە هەرێمی کوردستان.
لە نووسراوەکەی وەزارەتی تەندروستیدا هاتووە "بۆ ئامادەکاری و گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست بۆهەر ئەگەرێکی سەرهەڵدانی ڤایرۆسێکی نوێ کە ئێستا لە وڵاتی بەریتانیا راگەیەندراوە، پێتان رادەگەیەنین کەوا پێویستە بەوردی چاودێری هەموو ئەو گەشتیار و کەسانە بکەن کە راستەوخۆ یان ناراستەوخۆ لە وڵاتی بەریتانیاوە دەگەڕێنەوە هەرێمی کوردستان لەڕێگای فرۆکەخانەکان یان دەروازە سنوورییەکان و کاری پێویست ئەنجام بدەن بە تۆمارکردن و چاودێریکردنی رەوشی تەندروستییان لەکاتی ئێستادا و بۆ پشکنین و پەیوەندیکردن پێوەیان".
ئاماژەی بەوەشداوە "دواتر لە رێکاری نوێ و پێشوەچوونەکان ئاگادارتان دەکەینەوە".
بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسێکی نوێ لە بەریتانیا کە بە کۆرۆنای نوێیەکە ناوی دەبەن چەندین وڵات رێوشوێنی خێرای بۆ خۆپارێزی لەو ڤایرۆسە نوێیە گرتە بەر و ژمارەیەک وڵاتی ئەورووپایش گەشتە ئاسمانی و زەمینییەکانیشیان لەگەڵ بەریتانیا راگرت، هەرێمی کوردستانیش بەم بڕیارە هەنگاوەکانی خۆپارێزی لەو ڤایرۆسە دەستپێدەکات.
- لە تورکیاش رێکاری پێویست گیرایە بەر
به‌هۆی ئه‌م نەوە نوێیه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا نوێوه كه له به‌ریتانیا سه‌ری هه‌ڵداوه و خێرایی گواستنه‌وه‌ی له نەوەی یەکەمی كۆرۆنا زیاتره، توركیا گه‌شته ئاسمانییه‌كانی به شێوه‌یه‌كی كاتی له‌گه‌ڵ به‌ریتانیا، دانمارك، هۆڵه‌ندا و كۆماری باشووری ئه‌فریقا راگرت.
دوای بڕیاره‌كه‌یش وه‌زیری ته‌ندروستیی توركیا، فه‌خره‌ددین كۆجا رایگەیاند "له میانی گرتنه‌به‌ری رێوشوێنه‌كان ئه‌وانه‌ی له به‌ریتانیاوه به‌ڕێگه‌وه‌ن بێنه‌وه توركیا پشكنینیان بۆ ده‌كرێت و كه‌ره‌نتینه ده‌كرێن. ته‌واوی رێوشوێنه‌كان به هه‌ماهه‌نگی ده‌گیرێنه به‌ر".
دوای لێدوانه‌كه‌ی فه‌خرەد‌دین كۆجا، فڕۆكه‌یه‌كی هێڵی ئاسمانیی تورك كه ١٢٥ گه‌شتیار و كارمه‌ندی تیمی فڕۆكه‌وانی تیادابوو و له له‌نده‌ن-ه‌وه گه‌ڕابووه‌وه له فڕۆكه‌خانه‌ی ئیستانبوڵ نیشته‌وه. له میانی گرتنه‌به‌ری رێوشوێنه‌كاندا له‌لایه‌ن تیمه په‌یوه‌ندیداره‌كانه‌وه ژماره‌ی خانوو و ژماره‌ی مۆبایل له گه‌شتیاران وه‌رگیرا و پشكنینی PCRیان بۆ كرا.
بڕیار درا ته‌واوی ئه‌م گه‌شتیارانه له ماڵه‌وه كه‌ره‌نتینه بكرێن و له‌لایه‌ن تیمه پهیوهندیدارهكانیشهوه بخرێنه ژێر چاودێرییەوە.