لەندەن
بە گوێرەی ئەو ھەواڵەی لە میدیای بەریتانیا بڵاوکراوەتەوە، لە ھەرێمی ستۆکی ئۆن ترێنت، دوای ئەوەی کەنیسەی سان پێتەر دەفرۆشێ، بە تەواوەتی دەرگاکانی دادەخات. بەرپرسانی ئەوکەنیسەیە لە کەنیسە تری نزیک لەو شوێنە درێژە بەکاری خۆیان دەدەن، پارەکەش لە خزمەتی ئەو کەسانە خەرج دەکرێت.كڕیاری موسڵمانی کەنیسەکە ناوی ئاشکرا نەکراوە.
گوتەبێژی ئەو کەنیسەیە دەڵێ، دوای ئەوەی واشكرامان كرد بۆ فرۆشتن، چەند داواکاریەکمان پێگەیشت، بەڵام داواکاری ھەرە باش داواکاری گرووپێکی موسڵمان بوو:" لەم ماوەیەی دوایی ئەو کاتۆلییكیانەی لەو ناوچەیە دەژین، ژمارەیان کەمدەبووەوە. لە ژێر سەرپەرشتی مەتڕانی گەورەی بێرمینگھام لەو ناوچەیە زیاتر لە ٢٠٠ کەنیسە ھەیە، ژمارەی کاتۆلیكەکانیش نزیکی ٢٨٥ ھەزار کەسە."
بە گوێرەی راپرسیەک کە ساڵی ٢٠٠٧ لە بەریتانیاا کراوە، ١٥% خەڵکی ئەو دوورگەیە مانگی جارێک دەچنە کەنیسە. بە گوێرەی ھەندێک راپرسی دیكە ژمارەی ئەوانەی لە مەملەکەتی شاھانەی بەریتانی سەردانی کەنیسە دەکەن بە بەراورد لەگەڵ تەواوی ئەوروپا لە ھەموویان کەمترە."