Abdulhameed Husseın Karam,Sarmand Hameed
21 کانوونی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 22 کانوونی یەکەم 2020
ھەولێر - AA
وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-١٩)ی بڵاوکردەوە.
بەپێی ئامارەکەی وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان لەمیانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا لە ھەرێمی کوردستان، ١٦٥ تووشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمارکراوە کە زۆرترین ژمارەیان لە دھۆک بووە بە ٨٤ تووشبوو، ٤٤ کەس لە ھەولێر، ٣٣ لە سلێمانی و ٤ تووشبوو لە گەرمیان تۆمارکراوە.
وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان راشیگەیاندووە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٣٥٨ تووشبووی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە.
بەپێی ئامارەکەی وەزارەتی تەندروستی لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، سێ کەسی دیکە لە ھەرێمی کوردستان بەھۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە، یەک کەس لە سلێمانی، یەک کەس لە ھەولێر و یەک کەس لە دھۆک ھەبوو.
بەپێی ئاماری گشتی وەزارەتی تەندروستی تاوەکو ئێستا لە ھەرێمی کوردستان ٩٠١ ھەزار و ٩٩٨ پشکنینی کۆرۆنا ئەنجامدراوە و تاوەکو ئێستا ١٠١ ھەزار و ٨٢٦ کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون.
تا ئێستاش لە ھەرێمی کوردستان سێ ھەزار و ٣٤٣ کەس بەھۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.