Sarmand Hameed
27 نیسان 2021•نوێکردنەوە: 28 نیسان 2021
هەولێر - AA
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٩٦٩ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و ٨٧٨ کەس چاکبوونەتەوە، ١٩ کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID 19)ی بڵاوکردەوە.
بەپێی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٩٦٩ تووشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمارکراوە، زۆرترین ژمارەیان لە سلێمانی بووە بە ٣٨٩ کەس، ٣٥٥ لە دهۆک، ١٥٩ لە هەولێر، ٣٩ لە گەرمیان، ٢٤ لە هەڵەبجە و سێ کەسیش لە راپەڕین.
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان راشیگەیاندووە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٨٧٨ کەس لە کۆرۆنا چاکبوونەتەوە، زۆرترین ژمارەیان لە دهۆک بووە بە ٣٥٨ کەس، ٣١٠ لە سلێمانی، ١٢٢ لە هەولێر، ٦٥ کەس لە گەرمیان، ١٥ کەس لە راپەڕین و هەشت کەسیش لە هەڵەبجە.
هەروەها لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ١٩ کەس بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە، حەوت کەس لە هەولێر، پێنج کەس لە دهۆک، چوار کەس لە گەرمیان، دوو کەس لە سلێمانی و یەک کەسیش لە هەڵەبجە.
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان تا ئێستا، یەک ملیۆن و ٦١٤ هەزار و ٢٠١ پشکنینی کۆرۆنا ئەنجامدراوە و لە ئەنجامدا، ١٤٨ هەزار و ١٠٩ حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ تۆمارکراوە و سێ هەزار و ٩٨٩ کەسیش دوای تووشبوونیان بە ڤایرۆسەکە گیانیان لەدەستداوە و ١٢٤ هەزار و ٦٢٨ کەسیان دوای چارەسەری پزیشکیی چاکبوونەتەوە و ١٩ هەزار و ٤٩٢ کەسیش لەژێر وەرگرتنی چارەسەرییدا ماون.