Zana Natık Kerem
12 تەمووز 2021•نوێکردنەوە: 12 تەمووز 2021
ھەولێر ــ AA
وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی سەبارەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) و ئەو کەسانەی کە ڤاکسین-یان وەرگرتووە، بڵاوکردەوە.
بەپێی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، نۆ ھەزار و ١٤٩ کەس تووشی پەتای کۆرۆنا بوون، ٤٤ کەس بەھۆی پەتاکەوە گیانیان لەدەستداوە.
لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق ئاماژە بەوەیشدراوە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، حەوت ھەزار و ٩٨ کەسیش لە ڤایرۆسەکە چاکبوونەتەوە.
باس لەوەشکراوە کە کۆی گشتیی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە عێراق، گەیشتووەتە یەک ملیۆن و ٤٣٨ ھەزار و ٥١١ کەس و لەو ژمارەیەش ١٧ ھەزار و ٥٩٢ کەس گیانیان لەدەستداوە و یەک ملیۆن و ٣١٣ ھەزار و ٥٥٢ کەسیش چاکبوونەتەوە.
- ٣٩ ھەزار و ٦١ کەس ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە
وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق ھەروەھا ئەوەیشی خستووەتەڕوو کە لە میانی ٢٤ کاتژمێر رابردوودا، ٣٩ ھەزار و ٦١ کەس ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە، هەروەها ئاماژەی بەوەیشداوە کە تا ئێستا، یەک ملیۆن و ٥٤ ھەزار و ٣١٨ کەس لە عێراق، دۆزی یەکەم و دووەمی ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە.