03 ئادار 2020•نوێکردنەوە: 05 ئادار 2020
بەغدا - AA
وەزارەتی تەندروستی عێراق تۆمارکردنی پێنج حاڵەتی دیکەی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای راگەیاند.
بەپێی راگەیەنراوێکی وەزارەتی تەندروستی عێراق کە کۆپییەکی گەیشتووەتە ئاژانسی ئانادۆڵو، ئەو پێنج حاڵەتەی تووشبوون بە کۆرۆنا کە ئەمڕۆ تۆمارکراون، یەک حاڵەت لە پارێزگای بەغدا، دوو حاڵەت لە پارێزگای واست، حاڵەتێک لە پارێزگای نەجەف و حاڵەتەکەی دیکە لە پارێزگای کەربەلا بووە.
ئەوەش روونکراوەتەوە کە چاودێری دۆخی تەندروستیی تووشبووەکان دەکرێت و رێککاری تەندروستیی پێویست بۆ چارەسەرکردنیان گیراوەتەبەر.
بە تۆمارکردنی ئەم پێنج حاڵەتە، ژمارەی ئەو کەسانەی لە عێراق تووسی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوونە بەرزبوویەوە و گەیشتە ٣٢ حاڵەت.
حکوومەتی عێراق چەند رێوشوێنێکی بۆ پێشگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا (کۆڤید -١٩) گرتووەتەربەر، هەروەها دەوامی لە ناوەندەکانی خوێندن کردووەتە پشوو و گەشتکردنی هاووڵاتییان بۆ وڵاتانی چین، ئێران، ژاپۆن، کۆریای باشوور، تایلەند، سەنگاپوور، ئیتاڵیا، کوێت و بەحرێن قەدەغەکردووە.
بۆ یەکەم جار ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ١٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ لە شاری وهان رۆژهەڵاتی چین سەریهەڵدا و لەئێستادا لە ٧٠ وڵاتی جیهاندا بڵاوبووتەوە.
هاوکات لە بەرامبەر بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، رێكخراوی تهندروستی جیهانی دۆخی لهناكاوی راگهیاند.