Rewa Mahmut Hasan
17 کانوونی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 17 کانوونی یەکەم 2017
ئەنقەرە - AA
دوای ئەوەی ناوچەکانی سەر سنووری سووریا-عێراق لە دەستی رێکخراوی تیرۆریستی داعش دەرهێنران و کەوتنە دەست رژێمی ئەسەد و گرووپی حەشدی شەعبی نزیک لە ئێران. لە ئێستادا جموجۆڵی سەربازی لە ناوچەکە دەستی پێکردووە و ئێران لە رێگەی عێراقەوە یەکەم گواستنەوەی سەربازی خۆی لە رێگەی عێراقەوە گەیاندە دەریای ناوەڕاست.
ناوچەی ئەلبوکەمال کە ماوەیەک لەمەوبەر کەوتە دەست رژێمی ئەسەد، رژێم و گرووپە تیرۆریستیە بیانیەکان، سنووری سووریا و عێراق-یان کۆنترۆڵ کرد.
ناوچەی سنووری سووریاش لە دیوی عێراقەوە لە کۆتایی تشرینی یەکەمەوە کەوتۆتە دەستی هێزەکانی حەشدی شەعبی نزیک لە ئێران.
ئێران ئەمەی بە هەل زانیوە و بەکردەیی رێڕەوی تاران- دیمەشقی بۆ سەر دەریای ناوەڕاست خستووەتە کار.
بە پێی ئەو زانیارییانەی دەست کەوتوون، دوای بە یەکگەیشتنی رژێمی و حەشدی شەعبی لەسەر هێڵی سنوور، کاروانێکی سەربازی کە پاسدارو چەکدارانی حەشدی شەعبی-یان لە رێگەی ئەلبوکەمالەوە گواستۆتەوە شاری دێرازۆر.
لەو رێگەیەوە ئێران هێڵی وشکانی تاران-دیمەشقی بۆ ئامانجی سەربازی بەکردەیی خستووەتە بواری جێبەجێکردنەوە و بە مەش ئێران لە رێگەی عێراقەوە بەو هێڵەدا کە تا سووریا دەچێت، بوونی سەربازیی خۆی لە سووریا ئاسانتر کردووە.
لە لایەکی ترەوە ئۆپۆزسیۆنی سووری لەهەر هەلێکدا ئاماژە بەوە دەکات کە دەرکردن و رۆیشتنی شەرڤانە بیانیەکان لە سووریا قۆناغێکی گرنگ دەبێت بۆ پرۆسەی ئاشتی و گواستنەوەی سیاسی بەتایبەت ئەو گرووپە تیرۆریستیە بیانیانەی ئێران پشتگیریان دەکات.