Mazın Asad
16 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 20 کانوونی دووەم 2018
بەیروت - AA
سەرۆک ئەرکانی سوپای لوبنان، جۆزێف عەون رایگەیاند: "لە ئامادەباشیدان بەرامبەر بە ھەر ھێرشێک کە لە لایەن ئیسرائیلەوە بکرێتە سەر وڵاتەکەمان".
جۆزێف عەون لە لێدوانێکیدا تیشکی خستەر ئەگەری ھێرشی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان و ئاماژەی بەوە دا کە لوبنان ھەوڵی جێبەجێکردنی بڕیارەکانی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان دەدات کە کۆتایی بە شەڕی ٣٤ رۆژی نێوان ئیسرائیل و حزبوڵڵا لە ساڵی ٢٠٠٦ ھێنا و گوتیشی: "بە درێژایی سنوورەکانی باشوورمان، ھەوڵ بۆ جێبەجێکردنی بڕیاری ژمارە ١٧٠١ی نەتەوە یەکگرتووەکان بە ھەماھەنگی لەگەڵ ھێزی ئاشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ درێژەدان بە سەقامگیری دەدەین. ھاوکات لە ئامادەباشیدان بەرامبەر ھەر ھێرشێک کە لە لایەن ئیسرائیلەوە بکرێتە سەر وڵاتەکەمان".
سەرۆک ئەرکانی سوپای لوبنان گوتیشی: "لە ھەڵومەرجی شەڕوپێکدادانی توندی ناوچەکە، سوپا ئەرکی پاراستنی ئارامی وڵات جێبەجێ دەکات".
ئەمەش لەکاتێکدایە جۆزێف عەون لە تشرینی دووەمی ساڵی رابردوو فەرمانی بە سوپای لوبنان دا لە ئامادەباشیدابێت بەرامبەر بە ھەڕەشەکانی ئیسرائیل.