Ekip
22 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 23 کانوونی دووەم 2018
ئەنقەرە - AA
دەزگای هەواڵگری نیشتیمانی تورکی ناسراو بە میت لە ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتوندا، پاڵپشتی هێزە چەکدارەکانی تورکیا لە رووی دیاریکردنی ئامانجەکان و سوپای سووریای ئازاد لە رووی ئاراستەکردنەوە دەکات.
بە پێی زانیارییەکان، میت لە سێیەم رۆژی بەرێوەچوونی ئۆپەراسیۆنەکەدا، هاوشانی هێزە چەکدارەکانی سوپای تورکیا جموجۆڵ دەکات.
میت بەدواداچوون دەکات بۆ ئەو گرتانەی لە رێگەی ئەندامەکانەوە لە ناوەندی عەفرین و لە رێگەی مانگی دەستکردەوە دەگات بەدەستی و شیکردنەوەیان بۆ دەکات.
لە ئەنجامی شیکاریەکانیدا، ئامانجە سەربازییەکان دیاری دەکات و لیستەکە دەدات بە یەکەکانی هێزە چەکدارەکانی سوپا لە مەیداندا.
بەجیا لەوە میت، گوێ لە تۆڕی رێکخراوی تیرۆریستی دەگرێت و پێگەکانی تیرۆریستان لە مەیدانەکەدا دەگەیەنێتە هێزە چەکدارەکانی سوپای تورکیا.
هەروەها میت بەردەوام ئامانجەکان بۆ هێرشە ئاسمانییەکان تازە دەکاتەوە و دوایین دۆخی ئامانجە پێکراوەکان دەگەیەنێت بە سوپای تورکیا.
لە یەکەم رۆژی ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتوندا لە ناحیەکانی بولبول و راجۆ، کێڵگەکانی کۆردۆ، بیبنۆ، کیتا و گوندەکانی بالی، کورنی، ئەدامانلی و شنکال و گردی تەل و ٢٤٠ گردیان کەوتبووە دەست.
بەو چەشنەش لە یەکەم رۆژی ئۆپەراسیۆنەکەدا، هێزەکان لە باکوور و باکووری رۆژئاوا و رۆژئاواوە چوونە عەفرینەوە.
چاوەڕێ دەکرێت لە چەندین لاوە هێرشی نوێ بۆ سەر عەفرین لە رێگەی وشکانییەوە ئەنجام بدرێت.