Burcu Çalık Göçümlü
18 تەمووز 2024•نوێکردنەوە: 20 تەمووز 2024
ئەنقەرە - AA
دەرکەوتووە سادق تۆپاڵئوغڵو کە بە ناوی خوازراوی "خەلیل" و محەمەد ساواش، کە لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشی دەزگای هەواڵگریی تورکیا (MİT) و پۆلیسی ئیستانبوڵ دەستگیر کراون، سەر بە پێکهاتەی هەواڵگریی ڕێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە بوون و لە ئیستانبوڵ ئەرکدار کراون.
بە پێی ئەو زانیارییەی لە سەرچاوە ئەمنییەکانەوە دەست کەوتووە، دوای هەوڵێکی چڕی میت، بەناو پێکهاتەی هەواڵگریی ڕێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە ئاشکرا کراوە.
دوای ئەوەی زانرا سادق تۆپاڵئوغڵو کە بە ناوی خوازراوی "خەلیل" و محەمەد ساواش لەو بەناو پێکهاتەی هەواڵگرییە چالاکییان هەیە، کەوتنە ژێر چاودێری میت.
لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشی نێوان دەزگای هەواڵگریی تورکیا (MİT) و پۆلیسی ئیستانبوڵ، تۆپاڵئوغڵو و ساواش لە ئیستانبوڵ دەستگیر کران.
ئەوەش زانرا کە تۆپاڵئوغڵو لە ڕێگەی نایاساییەوە چووەتە عێراق/قەندیل و لەوێ مەشقی هەواڵگریی پێکراوە و لە میانی ڕاهێنانەکەشدا چاوی کەوتووە بە یەکێک لە بەرپرسانی ڕێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە جەمیل بایک بە ناوی خوازراوی "جومعە".
لە لێکۆڵینەوەکانی میت'دا دەرکەوتووە کە سادق تۆپاڵئوغڵو هەروەها لە ژێر ناوی "ڕۆژنامەوان" لە تورکیا ئەرکدار کراوە کە زانیاری کۆبکاتەوە بۆ ڕێکخراوە تیرۆریستییەکە و ساواش'یش ئەرکی کۆکردنەوەی سەرچاوەی دارایی و کڕینی کەلوپەل و پێداویستی بووە و دواتر گەیاندنی بۆ ئەندامانی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکە لە سووریا.
هەریەک لە سادق تۆپاڵئوغڵو و محەمەد ساواش کە لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشی نێوان دەزگای هەواڵگریی تورکیا (MİT) و پۆلیسی ئیستانبوڵ دەستگیر کرابوون، بە تاوانی ئەندامێتی لە ڕێکخراوێکی تیرۆریستی دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانە کران.