Sayed Khodaiberdi Sadat
20 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 20 ئاب 2020
کابول- AA
لە هێرشێکی تاڵیباندا بۆسەر بنکەیەکی هێزە ئەمنییەکان لە ویلایەتی تاخار باکووری رۆژهەڵاتی ئەفغانستان، ١٤ کارمەندی هێزە ئەمنییەکان کوژران.
گوتەبێژی بەڕێوبەرایەتی ئاسایش، خەلیل ئەسیر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا رایگەیاند، چەکدارەکان هێرشیان کردۆتە سەر بنکەیەکی هێزە ئەمنییەکان لە ناوچەی کۆجا بەهادین.
ئەسیر ئەوەشی ئاشکرا کرد کە ١٤ کارمەندی هێزە ئەمنییەکان کوژراون و چواری دیکەیش برینداربوون.
ناوبراو باسی لەوەش کرد کە لە میانی پێکدادانەکەدا، چەکدارە پەلاماردەرەکانیش زیانی گیانییان پێ گەیشتووە.
هەتا ئێستاش بزوتنەوەی تاڵیبان هیچ روونکردنەوەیەکی لە بارەی هێرشەکەوە نەداوە.